ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
12 : 50

كَذَّبَتۡ قَبۡلَهُمۡ قَوۡمُ نُوحٖ وَأَصۡحَٰبُ ٱلرَّسِّ وَثَمُودُ

پێش ئەم بتپەرستانەی قەومەکەی تۆ - ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) کە باوەڕیان بە تۆ و بەرنامەکەت نییە، گەلی نوح و گەلی خاوەن بیرەکە و گەلی سەمود، وەک ئەمان باوەڕیان بە پێغەمبەرەکان و ڕۆژی قیامەت نەبوو. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• المشركون يستعظمون النبوة على البشر، ويمنحون صفة الألوهية للحجر!
بتپەرست و موشریکەکان پێغەمبەرایەتی زۆر بەگەورەتر دەزانن بەسەر مرۆڤدا، وە سیفەتی (اللە تعالی) دەبەخشن بە دار و بەرد. info

• خلق السماوات، وخلق الأرض، وإنزال المطر، وإنبات الأرض القاحلة، والخلق الأول: كلها أدلة على البعث.
بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی و باران بارین و بووژانەوەی زەوییە مردووەکان و بەدیھێنانی مرۆڤـ یەکەم جار، ھەموو ئەمانە بەڵگەن لەسەر زیندوو بوونەوە لە ڕۆژی قیامەتدا. info

• التكذيب بالرسل عادة الأمم السابقة، وعقاب المكذبين سُنَّة إلهية.
بەدرۆ زانینی پێغەمبەران کاری بەردەوامی گەلانی پێشوو بوو، سزا وسزادان وتۆڵەسەندنەوە لە ئەو درۆزنانە یاسای (اللە تعالی) یە. info