ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ:close

external-link copy
46 : 5

وَقَفَّيۡنَا عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِم بِعِيسَى ٱبۡنِ مَرۡيَمَ مُصَدِّقٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيۡهِ مِنَ ٱلتَّوۡرَىٰةِۖ وَءَاتَيۡنَٰهُ ٱلۡإِنجِيلَ فِيهِ هُدٗى وَنُورٞ وَمُصَدِّقٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيۡهِ مِنَ ٱلتَّوۡرَىٰةِ وَهُدٗى وَمَوۡعِظَةٗ لِّلۡمُتَّقِينَ

بەدوای پێغەمبەرەکانی بەنو ئیسرائیلدا عیسای مەریەممان نارد، کە باوەڕی بەو تەوراتە ھەبوو کە بەر لەخۆی ھاتبوو، وە حوکمیشی پێکرد، وە ئینجیلیشمان دایە کە ڕێنومایی بۆ ھەق و ڕاستی تێدابوو، وە کۆمەڵە بەڵگەیەکیشی تێدایە کە دڕدۆنگی و شوبھاتەکان دەڕوێنێتەوە، وە حوکمە ناڕوونەکان ڕوون دەکاتەوە، وە ھاوتای ئەوەشە کە پێشتر لە تەوراتدا دابەزیوە جگە ھەندێکی کەم نەبێت کە حوکمەکانی ئەوی سڕیوەتەوە، وە ئەم ئینجيلە بۆ خواناسان و پارێزکاران ڕێنومایی و ئامۆژگاری بوو، وە ھۆکاری گێڕانەوەی تاوانباران بوو لە گوناھـ و تاوان و خراپەکاری و ئەوەی خوای گەورە لەسەری حەرام کردبوون. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 5

وَلۡيَحۡكُمۡ أَهۡلُ ٱلۡإِنجِيلِ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فِيهِۚ وَمَن لَّمۡ يَحۡكُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡفَٰسِقُونَ

با گاورەکان باوەڕ بھێنن بەوەی خوای گەورە لە ئینجیلدا دایبەزاندووە، وە با حوکمیشی پێ بکەن، کە تێیدا باسی پێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) دەکات وبەڕاستی دەزانێت پێش بوون بە پێغەمبەری، جا ھەر کەسێک حوکم بەوە نەکات کە خوای گەورە ناردویەتی ودایبەزاندووە دیارە یاخی وناپاک ولە سنوور دەرچووە، کە وازی لەھەق وراستی ھێناوە و مەیلی ناپاکی و باتڵ دەکات. info
التفاسير:

external-link copy
48 : 5

وَأَنزَلۡنَآ إِلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَ بِٱلۡحَقِّ مُصَدِّقٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيۡهِ مِنَ ٱلۡكِتَٰبِ وَمُهَيۡمِنًا عَلَيۡهِۖ فَٱحۡكُم بَيۡنَهُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُۖ وَلَا تَتَّبِعۡ أَهۡوَآءَهُمۡ عَمَّا جَآءَكَ مِنَ ٱلۡحَقِّۚ لِكُلّٖ جَعَلۡنَا مِنكُمۡ شِرۡعَةٗ وَمِنۡهَاجٗاۚ وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ لَجَعَلَكُمۡ أُمَّةٗ وَٰحِدَةٗ وَلَٰكِن لِّيَبۡلُوَكُمۡ فِي مَآ ءَاتَىٰكُمۡۖ فَٱسۡتَبِقُواْ ٱلۡخَيۡرَٰتِۚ إِلَى ٱللَّهِ مَرۡجِعُكُمۡ جَمِيعٗا فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ فِيهِ تَخۡتَلِفُونَ

ئەی پێغەمبەر قورئانمان بۆ دابەزاندی ھاوڕی لەگەڵ ھەموو ڕاستیەکان کە ھیچ گومان ودوو دڵیەکی تێدا نیە کە لەلایەن خوای گەورە ھاتووە، لەھەمان کاتدا ئەو تەسدیقی ئەو کتێب وپەڕاوانەش دەکات کە لەپێش خۆی دابەزیوون، وە چاودێر و پارێزەر وشایەتیشە بۆیان، ئەوەی موافەقەی قورئان دەکات ھەق وڕاستە، وە ئەوەشی پێچەوانەی قورئانە درۆ و دەلەسە و ناھەقە، دەی تۆیش ئەی پێغەمبەر بەپێی ئەوەی خوای گەورە ناردویەتی و دایبەزاندووە بۆت لەنێوان خەڵکیدا حوکم بکە وبڕیار بدە، نەکەی شوێن ھەواو وئارەزووی ئەوان بکەویت، وە واز بھێنیت لەو ڕاستیەی ھیچ گومان و دوو دڵیەکی تێدا نیە کە خوا بۆی دابەزاندویت، بۆ ھەر ئومەتێکیش لە ئێوە و خاوەن نامەکانی پێشووتریش شەریعەت وبەرنامەیەکمان داناوە کە کاری پێ بکەن ولێی لانەدەن کە کۆمەڵێک ئەحکامی کردەیی وڕێگای ڕوونی تێدایە کە بەھۆیەوە ڕێنوێنیتان دەکات بۆ ھەق وڕاستی، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیویستایە ھەمووتانی دەکردە یەک گەل ویەک ئوممەت ویەک شەریعەت ویەک بەرنامە، بەڵام وای نەکرد بۆ ھەر گەل و ئوممەتێک شەریعەت وبەرنامەیەکی تایبەتی نارد، تاوەکو ھەمووان تاقی بکاتەوە بۆ ئەوەی گوێرایەڵەکان جیا بکاتەوە لەوانەی سەرکەش و سەرپێچی کاران، کەوابێت پێشبڕکی بکەن لە ئەنجامدانی کاری خێر وچاکە ووازھێنان لەخراپە وگوناھو تاوان، چونکە ئێوە ھەر بۆلای خوای گەورە دەگەڕێنەوە، ئەوجا زۆر بەووردی لەو شتانە ئاگادارتان دەکاتەوە کە ناکۆک بوون تێیدا، وە پاداشت وسزای کارەکانیشتان دەداتەوە، چاکەکانتان بە بەھەشت پاداشت دەەرێنەوە، خراپەکانیشتان بە ئاگر سزا دەدرێن. info
التفاسير:

external-link copy
49 : 5

وَأَنِ ٱحۡكُم بَيۡنَهُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ وَلَا تَتَّبِعۡ أَهۡوَآءَهُمۡ وَٱحۡذَرۡهُمۡ أَن يَفۡتِنُوكَ عَنۢ بَعۡضِ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ إِلَيۡكَۖ فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَٱعۡلَمۡ أَنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُصِيبَهُم بِبَعۡضِ ذُنُوبِهِمۡۗ وَإِنَّ كَثِيرٗا مِّنَ ٱلنَّاسِ لَفَٰسِقُونَ

ئەی پێغەمبەر بەوەی کە خوا بۆی دابەزاندووی حوکم بکە لەنێوانیادا وبڕیاریان بۆ بدە، وە بەھیچ شێوەیەک شوێن ئەو ڕا وبڕیاریانەیان نەکەویت کە لە ھەواو وئارەزوویانەوە سەرچاوەی گرتووە، ئاگاداربە سەرگەردان وگومڕات نەکەن بەوەی لابدەی لەوەی کە خوا بۆی ناردویت، وە لەم پێناوەشدا ھیچ کەمتەرخەمیان نەکردووە، جا ئەگەر ھاتوو پشتیان ھەڵکرد وڕازی نەبوون بە حوکم کردن بەوەی خوا ناردویەتیە خوارەوە بۆت، ئەوە بزانە خوای گەورە دەیەوێت بەھۆی ھەندێک لەتاوان وگوناھەکانیانەوە ھەر لەم دونیایەدا سزایان بدات، وە لەڕۆژی دواییشدا سزای ھەموو تاوانەکانیان دەدات، وە بێگومان زۆرینەی خەڵک لەڕێ دەرچوون ولایانداوە لە تاعەت وگوێڕایەڵی خوای گەورە. info
التفاسير:

external-link copy
50 : 5

أَفَحُكۡمَ ٱلۡجَٰهِلِيَّةِ يَبۡغُونَۚ وَمَنۡ أَحۡسَنُ مِنَ ٱللَّهِ حُكۡمٗا لِّقَوۡمٖ يُوقِنُونَ

ئایا ئەوانە لە حوکم وبڕیاری تۆ پشت ھەڵدەکەن وداوای حوکم وبڕیاری خەڵکی نەزان دەکەون لە بت پەرستەکان ئەوانەی بە ھەواو ئارەزووی خۆیان بڕیار دەدەن؟! حوکم وبڕیاری ھیچ کەسێک وەک حوکم وبڕیاری خوای گەورە باش وچاک نیە لای ئەوانەی یەقینیان ھەیە و ژیرن وتێدەگەن کە خوای گەورە چی ناردوەتە خوارەوە بۆ پێغەمبەرەکەی، نەک لای خەڵکی نەزان وھەواو ئارەزوو پەرست، ئەوانەی تەنھا ڕازین بەو حوکم وبڕیارانەی کە لەگەڵ ئارەزوەکانی خۆیاندا پێک دێتەوە. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• الأنبياء متفقون في أصول الدين مع وجود بعض الفروق بين شرائعهم في الفروع.
پێغەمبەران ھەموویان ھاوڕا وھاودەنگن لە بنچینە وبنەماکاندا، لەگەڵ بوونی ھەندێک جیاوازی لە لق وپۆپی شەریعەتەکانیاندا. info

• وجوب تحكيم شرع الله والإعراض عمّا عداه من الأهواء.
واجبە باوەڕدار حوکم بە شەرعی خوا بکات، وە پشت ھەڵکات لەھەرچی حوکم وبڕیارێکە کە بە ھەواو وئارەزووی مرۆڤەکان دەکرێت. info

• ذم التحاكم إلى أحكام أهل الجاهلية وأعرافهم.
خراپی حوکم کردن ویەکلای کردنەوەی ناکۆکیەکان لای خەڵکانی نەزان و دوور لەشەریعەتی خوا، چونکە باوەڕدار تەنھا کێشە وناکۆکیەکانی لای شەریعەتی ئیسلام یەکلای دەکاتەوە. info