ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ:close

external-link copy
24 : 48

وَهُوَ ٱلَّذِي كَفَّ أَيۡدِيَهُمۡ عَنكُمۡ وَأَيۡدِيَكُمۡ عَنۡهُم بِبَطۡنِ مَكَّةَ مِنۢ بَعۡدِ أَنۡ أَظۡفَرَكُمۡ عَلَيۡهِمۡۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرًا

ھەر ئەو زاتەش بوو کە نەیھێشت بێباوەڕان دەستیان بگاتە ئێوە (لە حودەیبیەدا ھەشتا لە پیاوەکانیان ھاتن بۆ ئەوەی زەرەر و زیانێکتان پێ بگەیەنن ) وە دەستی ئێوەشی گرتەوە دژ بەوان، نەتان کوشتن و ئازارتان نەدان، بەڵکو ئازادتان کردن لە کاتێکدا ئەتانتوانی بیانگرن و دیلیان بکەن، بێگومان (اللە تعالی) بەھەموو کار و کردەوەکانتان بینایە، وە ھیچ کار و کردەوەیەکتان لەلای ئەو ون نابێت. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 48

هُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَصَدُّوكُمۡ عَنِ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ وَٱلۡهَدۡيَ مَعۡكُوفًا أَن يَبۡلُغَ مَحِلَّهُۥۚ وَلَوۡلَا رِجَالٞ مُّؤۡمِنُونَ وَنِسَآءٞ مُّؤۡمِنَٰتٞ لَّمۡ تَعۡلَمُوهُمۡ أَن تَطَـُٔوهُمۡ فَتُصِيبَكُم مِّنۡهُم مَّعَرَّةُۢ بِغَيۡرِ عِلۡمٖۖ لِّيُدۡخِلَ ٱللَّهُ فِي رَحۡمَتِهِۦ مَن يَشَآءُۚ لَوۡ تَزَيَّلُواْ لَعَذَّبۡنَا ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡهُمۡ عَذَابًا أَلِيمًا

ئەوانە کافر و بێباوەڕ بوون بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم)، کە ڕێگرییان لێ کردن و نەیانھێشت بچن بۆ کەعبەی پیرۆز - مسجد الحرام - وە نەیانھێشت قوربانیەکانتان لە جێگای خۆیدا ئەنجام بدەن، خۆ ئەگەر پیاوانێکی ئیماندار و ئافرەتانێکی ئیماندار نەبوونایە لە مەککەدا، ئێوە نەتان دەناسین لەشەڕەکەدا و لەوانە بوو بیانکوژن، یا زیانیان پێ بگەیشتایە بێ ئەوەی پێیان بزانن، ھەروەھا ئەگەر لەبەر ئەوە نەبوایە کە ھەندێک لەو بێباوەڕ و بتپەرستانە ئیمان دێنن و (اللە تعالی) دەیانخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی - لەفەتحی مەکكەدا-، جا ئەگەر ئەمانە و ئەو پیاو و ئافرەتە ئیماندارانەی کە باسیان کرا، لە بێباوەڕان جیاببونایەتەوە، ئەوە مۆڵەتمان پێدەدان کە ھێرش بەرنە سەر شاری مەککە و لەگەڵ بێباوەڕاندا بجەنگن و بەوەش سزایەکی پڕ ئێش و ئازاری کافر و بێباوەڕانمان دەدا. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 48

إِذۡ جَعَلَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فِي قُلُوبِهِمُ ٱلۡحَمِيَّةَ حَمِيَّةَ ٱلۡجَٰهِلِيَّةِ فَأَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ وَعَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَأَلۡزَمَهُمۡ كَلِمَةَ ٱلتَّقۡوَىٰ وَكَانُوٓاْ أَحَقَّ بِهَا وَأَهۡلَهَاۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٗا

ئەوانەی کافر و بێباوەڕن بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) دەمارگیری و توندڕەوییان خستۆتە ناو دڵ و دەروونی خۆیانەوە، کە دەمارگیرییەکی نەفامانەیە،کە ناھێڵێ ئادەمیزاد مل بۆ ڕاستی کەچ بکات، بەڵکو پەیوەستە بە ھەوا و ئارەزووەوە، ڕێگریان کرد لەوەی کە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) و ھاوەڵەکانی بچنە ناو شاری مەکكە لە ساڵی حودەیبیەدا، لەترسا وایان دەزانی کە بەو شێوەیە سەرکەوتوون بەسەریدا، بەڵام (اللە تعالی) ئارامی و ئاسودەیی داباراندە سەر دڵ و دەروونی پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) و ئیمانداران، وە دڵخۆش بوون بە ڕێکەوتنەکە -حودەیبیە - وە دەرەنجامەکانی و توڕەیی خۆیان خواردەوە و ئارامیان گرت بەرامبەر کردەوەکانی موشریکەکان، (اللە تعالی) گفتی لە ئیمانداران وەرگرت کە پابەندی وشەی ھەق بن کە (لا إلە إلا اللە) یە، وە ئەوەی ئەو وشەیە داوای دەکات، لەڕاستیدا ئەمان شایەنی ئەوە و خاوەنی ئەوە بوون، (اللە تعالی) ئاگادارە کە چ خێر و چاکەیەک لەدڵیاندا دەگوزەرێت، وە (اللە تعالی) ئاگای لەھەموو شتێك ھەیە و بەھەموو شتێک ئەزانێت، وە ھیچ شتێکی لێ ون نابێت. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 48

لَّقَدۡ صَدَقَ ٱللَّهُ رَسُولَهُ ٱلرُّءۡيَا بِٱلۡحَقِّۖ لَتَدۡخُلُنَّ ٱلۡمَسۡجِدَ ٱلۡحَرَامَ إِن شَآءَ ٱللَّهُ ءَامِنِينَ مُحَلِّقِينَ رُءُوسَكُمۡ وَمُقَصِّرِينَ لَا تَخَافُونَۖ فَعَلِمَ مَا لَمۡ تَعۡلَمُواْ فَجَعَلَ مِن دُونِ ذَٰلِكَ فَتۡحٗا قَرِيبًا

بێگومان (اللە تعالی) خەوبینینی پێغەمبەرەکەی (صلى اللە علیە وسلم) بەڕاست گێڕا، لەو خەوە ڕاستەدا کە دیبووی و بەگوێرەی ئەو خەونە ئێوە بە ئیزنی (اللە تعالی) بێ ترس ئەڕۆنە ناو - مسجد الحرام - وە ھەندێکتان سەرتان ئەتاشن و ھەندێکیشتان مووی سەرتان کورت ئەکەنەوە و لە کەس ناترسن، (اللە تعالی) شتێک ئەزانێت لەبەرژەوەندیتان کە ئێوە نەتانئەزانی، بۆیە چوونە مەککە و ھاتنەدی خەونەکەی دواخست بۆ ساڵێکی تر، (ئەوەی کە ئێستا جێبەجێ کرا ڕێکەوتنی حودەیبیەیە)، لە پاشان پەروەردگار مژدەیەکی تریان ئەداتێ و دەفەرمووێت: لە دوای - فەتحی مەککە - فەتحێکی تری بەدواوەیە، بەدەستی ئەو ئیماندارانەی کە بەشداری ڕێکەوتنی حودەیبیەیان کرد، کە مەبەستی فەتحی خەیبەرە. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 48

هُوَ ٱلَّذِيٓ أَرۡسَلَ رَسُولَهُۥ بِٱلۡهُدَىٰ وَدِينِ ٱلۡحَقِّ لِيُظۡهِرَهُۥ عَلَى ٱلدِّينِ كُلِّهِۦۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدٗا

(اللە تعالی) ئەو زاتەیە که پێغەمبەرەکەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ڕەوانە کردووە لەگەڵ ئاینی ڕاست و ڕەوان کە ئاینی ئیسلامە، ھەتا سەری بخات بەسەر ھەموو ئەو ئاینانەی کە پێچەوانەی ئیسلامن، (اللە تعالی) خۆی شاهێدی لەسەر ڕاستی ئەو ئاینە داوە، وە ھەر ئەویش بەسە بۆ شاهێدی دان و یارمەتیدان و سەرخستنی ئەو ئاینە. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• الصد عن سبيل الله جريمة يستحق أصحابها العذاب الأليم.
ڕێگری کردن لە بڵاو بوونەوەی ئاینی (اللە تعالی) ستەمە و زوڵمە، پێویستە ڕێگریکاران سزا بدرێن بەسزایەکی سەخت. info

• تدبير الله لمصالح عباده فوق مستوى علمهم المحدود.
تەدبیر کردنی (اللە تعالی) لە قازانجی بەندەکانیەتی و لەسەروو ئاستی زانستی سنوورداری ئەوانەوەیە. info

• التحذير من استبدال رابطة الدين بحمية النسب أو الجاهلية.
ھەڕەشە و ترساندن بۆ ئەو کەسەی کە ئاینی ئیسلام ببەستێتەوە بەدەمارگیری ڕەچەڵەکی یان دەماریگری سەردەمی نەزانی پێش ئیسلام. info

• ظهور دين الإسلام سُنَّة ووعد إلهي تحقق.
سەركەوتنی ئاینی ئیسلام بەسەر تەواوی ئاینەكانی تردا، پەیمان و سوننەتێکی (اللە تعالی) یە کەھاتە دی. info