ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
37 : 41

وَمِنۡ ءَايَٰتِهِ ٱلَّيۡلُ وَٱلنَّهَارُ وَٱلشَّمۡسُ وَٱلۡقَمَرُۚ لَا تَسۡجُدُواْ لِلشَّمۡسِ وَلَا لِلۡقَمَرِ وَٱسۡجُدُواْۤ لِلَّهِۤ ٱلَّذِي خَلَقَهُنَّ إِن كُنتُمۡ إِيَّاهُ تَعۡبُدُونَ

یەکێک لە ئایەت و نیشانەکانی اللە تەعالا کە بەڵگەن لەسەر گەورەیی و دەسەڵات و تاک و تەنھایی خۆی، شەو و ڕۆژە کەبەدوای یەکتردا دێن و دەڕۆن، وە خۆر و مانگە، -ئەی خەڵکینە - سوژدە مەبەن بۆ خۆر و مانگ، بەڵکو تەنھا سوژدە بۆ ئەو خوایە ببەن کەبەدیھێناون، ئەگەر ئێوە بەھەق و ڕاستی تەنھا ھەر ئەو دەپەرستن. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• منزلة الاستقامة عند الله عظيمة.
پلە و پایەی ئیستقامە و سەقامگیری و بەردەوامی لەسەر شەریعەت و ئاینەکەی خوای گەورە ، زۆر مەزن و گەورەیە. info

• كرامة الله لعباده المؤمنين وتولِّيه شؤونهم وشؤون مَن خلفهم.
ڕێزگرتنی اللە تەعالا بۆ بەندە باوەڕدارەکانی، وە پشتیوانی و کۆمەکی کردنیان لەھەموو کاروبارێکیاندا، وە ئەو کار و بارانەیش کە لەدوای خۆیان بەجێی دەھێڵن. info

• مكانة الدعوة إلى الله، وأنها أفضل الأعمال.
پلەوپایەی بانگەواز کردن بۆ لای اللە تەعالا، بێگومان ئەوە باشترین کردەوەیە. info

• الصبر على الإيذاء والدفع بالتي هي أحسن خُلُقان لا غنى للداعي إلى الله عنهما.
ئارامگرتن لەسەر ئەزیەت و ئازاری خەڵکی و وەڵامدانەوەیان بەکار و کردەوەی چاک و جوان، دوو ڕەوشت و ئاکاری زۆر جوانن ھەرگیز بانگخواز لێیان بێ نیاز نابێت. info