ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
11 : 41

ثُمَّ ٱسۡتَوَىٰٓ إِلَى ٱلسَّمَآءِ وَهِيَ دُخَانٞ فَقَالَ لَهَا وَلِلۡأَرۡضِ ٱئۡتِيَا طَوۡعًا أَوۡ كَرۡهٗا قَالَتَآ أَتَيۡنَا طَآئِعِينَ

پاشان اللە تەعالا ویستی ئاسمانەکان بەدی بھێنێت، ئەو ڕۆژە ئاسمانەکان دووکەڵ و ھەڵم بوون، وە بە ئاسمانەکان و زەوی فەرموو: بە ویستی خۆتان بێت یان بەناچاری ملکەچی فەرمانەکانم بن، جگە لەوە ھیچ چارێکی ترتان نییە، ئەوانیش لە وەڵامی اللە تەعالادا وتیان: ئەی پەروەردگارمان ئەوا بەملکەچییەوە ھاتین و گوێڕایەڵین بۆ فەرمانی تۆ، جگە لە ویست و ئیرادەی تۆ ئێمە ھیچ ویست و ئیرادەیەکی ترمان نییە. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• تعطيل الكافرين لوسائل الهداية عندهم يعني بقاءهم على الكفر.
پەکخستنی ھۆکارەکانی ھیدایەت و ڕێنمونی کردن لەلایەن بێباوەڕانەوە، مانای وایە سوورن لەسەر کوفر و بێباوەڕی خۆیان. info

• بيان منزلة الزكاة، وأنها ركن من أركان الإسلام.
ڕوونکردنەوەی پلە و پایەی زەکات، کە ڕوکنێکی گەورەیە لە ڕوکنەکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام. info

• استسلام الكون لله وانقياده لأمره سبحانه بكل ما فيه.
تەسلیم بوونی گەردوون بە اللە تەعالا، وە ملکەچ بوونی بۆ تەواوی فەرمانەکانی. info