ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
25 : 40

فَلَمَّا جَآءَهُم بِٱلۡحَقِّ مِنۡ عِندِنَا قَالُواْ ٱقۡتُلُوٓاْ أَبۡنَآءَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥ وَٱسۡتَحۡيُواْ نِسَآءَهُمۡۚ وَمَا كَيۡدُ ٱلۡكَٰفِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَٰلٖ

کاتێک موسا بە بەڵگە ڕوون و ئاشکراکانەوە ھات بۆ لایان، ئەو بەڵگانەی کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستگۆیی خۆی و پەیامەکەی، فیرعەون پێی وت: کوڕی ئەوانە بکوژن کە لەگەڵ ئەودا باوەڕیان ھێناوە، وەک ئیھانە و سوکایەتی پێکردنیش ئافرەتەکانیان بھێڵنەوە، وە نەخشە و پیلانی بێباوەڕان بەکوشتن و کەمکردنەوەی ژمارە باوەڕداران تەنھا لە وێڵی و گومڕایی و تیاچووندایە. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• التذكير بيوم القيامة من أعظم الروادع عن المعاصي.
بیرخستنەوەی ڕۆژی قیامەت لەگەورەترینی ئەو بەربەستانەیە کەوا لە مرۆڤ دەکات دەستھەڵگرێت لە گوناھ و تاوان و خراپەکردن. info

• إحاطة علم الله بأعمال عباده؛ خَفِيَّة كانت أم ظاهرة.
اللە تەعالا ئاگادارە بەگشت کار و کردەوەی بەندەکانی، بەنھێنی و ئاشکرایەوە. info

• الأمر بالسير في الأرض للاتعاظ بحال المشركين الذين أهلكوا.
فەرمان کردن بەگەڕان بەسەر زەویدا بۆ پەند و ئامۆژگاری وەرگرتنە لەحاڵ و گوزەران و سەرەنجامی ئەو بتپەرست و موشریکانەی لەناوچوون. info