ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ:close

external-link copy
8 : 40

رَبَّنَا وَأَدۡخِلۡهُمۡ جَنَّٰتِ عَدۡنٍ ٱلَّتِي وَعَدتَّهُمۡ وَمَن صَلَحَ مِنۡ ءَابَآئِهِمۡ وَأَزۡوَٰجِهِمۡ وَذُرِّيَّٰتِهِمۡۚ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ

فریشتەکان دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان باوەڕداران بخە ناو ئەو بەھەشتە ھەتا ھەتاییەی کە بەڵێنت پێدابوون کە بەھەمیشەیی تێیدابن، ھەروەھا باب و باپیران و ھاوسەران و نەوەکانیشان ئەوانەیان کە صاڵح و چاکن لەگەڵ ئەواندا بخەرە بەھەشتەوە، بێگومان تۆ زۆر بەدەسەڵاتی ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەرتدا، وە زۆریش دانا و کاربەجێیت لەئەندازەگیری و بەڕێوەبردندا. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 40

وَقِهِمُ ٱلسَّيِّـَٔاتِۚ وَمَن تَقِ ٱلسَّيِّـَٔاتِ يَوۡمَئِذٖ فَقَدۡ رَحِمۡتَهُۥۚ وَذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ

وە بیانپارێزە لە سزای گوناھ و تاوان و خراپەکانیان، ھەر کەسێک لە ڕۆژی قیامەتدا تۆ بیپارێزیت لەسزای تاوان و خراپەکانی ئەوە بەدڵنیاییەوە بەزەییت پێیدا ھاتووەتەوە و ڕەحمت پێکردووە، ئەوەش پاراستنە لە سزای دۆزەخ و بەزەیی پێداھاتنەوەیە بەچوونە بەھەشت، بەڕاستی ئا ئەوە سەرکەوتن و بردنەوەیە، ھیچ سەرکەوتن و بردنەوەیەک ھاوتاو ھاوشێوەی ئەو نییە. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 40

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يُنَادَوۡنَ لَمَقۡتُ ٱللَّهِ أَكۡبَرُ مِن مَّقۡتِكُمۡ أَنفُسَكُمۡ إِذۡ تُدۡعَوۡنَ إِلَى ٱلۡإِيمَٰنِ فَتَكۡفُرُونَ

بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی لە ڕۆژی قیامەتدا کاتێک دەچنە ناو ئاگری دۆزەخ و ڕقیان لەخۆیان ھەڵدەستێ و نەفرین لەخۆیان دەکەن بانگ دەکرێن و پێیان دەوترێت: ڕق و خەشم و قینی اللە تەعالا زۆر زیاترە لە ڕق و خەشم و قینتان لەیەکتری، کاتێک لەدونیا بانگکران بۆ باوەڕھێنان بە اللە تەعالا کەچی باوەڕتان نەھێنا و کافر بوون پێی، وە لەگەڵ ئەودا چەند خوایەکی ترتان بۆ خۆتان دانا. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 40

قَالُواْ رَبَّنَآ أَمَتَّنَا ٱثۡنَتَيۡنِ وَأَحۡيَيۡتَنَا ٱثۡنَتَيۡنِ فَٱعۡتَرَفۡنَا بِذُنُوبِنَا فَهَلۡ إِلَىٰ خُرُوجٖ مِّن سَبِيلٖ

کاتێک دان نان بەگوناھ و تاوان و تەوبەکردن ھیچ سوودێکی نییە، بێباوەڕان دان بە گوناھ و تاوانەکانی خۆیاندا دەنێن و دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان دووجار ئێمەت مراند، مردنی یەکەم کاتێک لەنەبوونەوە ئێمەت ھێنایە بوون، مردنی دووەمیش کاتێک بوو ئێمەت بەدیھێنا و پاشان مراندتین، وە دوو جاریش زیندووت کردوینەتەوە جارێک لەنەبوونەوە گیانت بەبەرماندا کرد و ژیانت پێ بەخشین، جارێکی تریش لەناو گۆڕەکانمان زیندووت کردینەوە بۆ حساب و لێپرسینەوە لەگەڵ کردن، ئەی پەروەردگار دانمان نا بەو گوناھ و تاوانانەی کردومانن، ئایا ڕێگایەک ھەیە بیگرینەبەر تاوەکو ڕزگارمان ببێت لە ئاگری دۆزەخ، وە جارێکی تر بگەڕێینەوە بۆ ژیانی دونیا تاوەکو کار و کردەوەی چاک بکەین؛ وە تۆمان لێ ڕازی بێت؟! info
التفاسير:

external-link copy
12 : 40

ذَٰلِكُم بِأَنَّهُۥٓ إِذَا دُعِيَ ٱللَّهُ وَحۡدَهُۥ كَفَرۡتُمۡ وَإِن يُشۡرَكۡ بِهِۦ تُؤۡمِنُواْۚ فَٱلۡحُكۡمُ لِلَّهِ ٱلۡعَلِيِّ ٱلۡكَبِيرِ

ئەو سزایەی دەدرێن بەھۆی ئەوەوەیە ئێوە لە دونیادا ئەگەر بانگ بکرانایە بۆ ئەوەی اللە تەعالا بەتاک و تەنھایی بپەرستن و دوور بکەونەوە لە شیرک ھاوەڵ بڕیاردان بۆی، ئەوا باوەڕتان پێی نەدەکرد و ھاوەڵتان بۆ دادەنا، ئەگەر ھاوەڵ و شەریکیشی بۆ دابنرایە ئەوا ئێوە باوەڕتان دەکرد، ئێستاش حوکم و بڕیاردان تەنھا بۆ ئەوە، ئەو بەرز و پیرۆزە بەزات و ڕێز و قەدر و دەسەڵاتی، لە ھەموو شتێک گەورەترە، ھەموو شتێکیش لەو بچوکترە. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 40

هُوَ ٱلَّذِي يُرِيكُمۡ ءَايَٰتِهِۦ وَيُنَزِّلُ لَكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ رِزۡقٗاۚ وَمَا يَتَذَكَّرُ إِلَّا مَن يُنِيبُ

اللە تەعالا ئەو خوایەیە بەڵگە و نیشانە و توانا و دەسەڵاتی خۆیتان لە گەردون و دەروونی خۆتان پیشان دەدا، بۆ ئەوەی ڕێنومایتان بکات بۆ قودرەت و دەسەڵات و تاک و تەنھایی خۆی، وە لە ئاسمانەوە بارانتان بۆ دەبارێنێت کە بەھۆیەوە ڕزق و ڕۆزی و بژێویتان دابین دەکرێت لە ڕووەک و گژ و گیا و کشتوکاڵ و شتی تریش، جا کەسێک بیر لەم بەڵگە و نیشانانە دەکاتەوە کە بەدڵسۆزی گەڕابێتەوە بۆ لای پەروەردگاری. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 40

فَٱدۡعُواْ ٱللَّهَ مُخۡلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ وَلَوۡ كَرِهَ ٱلۡكَٰفِرُونَ

- ئەی باوەڕداران - بەوپەڕی دڵسۆزی و ئیخلاص و نیازپاکییەوە گوێڕایەڵی پەروەردگاربن و لێی بپاڕێنەوە، وە ھیچ شتێکیش مەکەن بەشەریک و ھاوەڵی، ئەگەرچی بێباوەڕان ئەمەیان پێ ناخۆش بێت و تووڕەشیان بکات. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 40

رَفِيعُ ٱلدَّرَجَٰتِ ذُو ٱلۡعَرۡشِ يُلۡقِي ٱلرُّوحَ مِنۡ أَمۡرِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦ لِيُنذِرَ يَوۡمَ ٱلتَّلَاقِ

ئەو شایانی ئەوەیە بە دڵسۆزی و نیازپاکییەوە لێی بپاڕرێتەوە و گوێڕایەڵی بکرێت، زاتی پیرۆزی ئەو زۆر بەرز و بڵندە، جیاواز و جودایە لەتەواوی مەخلوقات و بەدێھێنراوەکانی، خاوەنی پەروەردگاری عەرشی گەورەیە، وە بەفەرمانی خۆی وەحی و نیگا دادەبەزێنێت بۆ ھەرکەسێک لەبەندەکانی کە ویستی لێ بێت، تاوەکو بەو وەحی و نیگایە خۆیان و غەیری خۆشیان زیندوو ببنەوە، وە بەندەکانی خوا لە ڕۆژی قیامەت بترسێنن، ئەو ڕۆژەی کە ھەموو خەڵکی سەرەتا و کۆتایی زەوی تێدا بەیەک دەگەن. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 40

يَوۡمَ هُم بَٰرِزُونَۖ لَا يَخۡفَىٰ عَلَى ٱللَّهِ مِنۡهُمۡ شَيۡءٞۚ لِّمَنِ ٱلۡمُلۡكُ ٱلۡيَوۡمَۖ لِلَّهِ ٱلۡوَٰحِدِ ٱلۡقَهَّارِ

لەو ڕۆژەدا خەڵکی لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەوە و ھەموویان دەردەکەون، وە لە زەوییەکی تەختدا کۆدەکرێنەوە، لەو ڕۆژەدا نەخۆیان و نە کاروکردەوە و نە پاداشتیان، ھیچ شتێک لە اللە تەعالا نھێنی و شاراوە نابێت، پرسیار دەکرێت و دەوترێت: ئەمڕۆ مولک و دەسەڵات بۆ کێیە؟! ھیچ کەس نییە وەڵامم بداتەوە، تەنھا وەڵامێک ھەبێت ئەوەیە: موڵک و دەسەڵات تەنھا بۆ زاتی اللە تەعالایە، تاک و تەنھایە لەزات و سیفات و کرداریدا، زۆر بەدەسەڵات و بەتوانایە ھەموو بەدیھێنراوەکانی گەردنکەچ کردووە بۆ حوکم و بڕیارەکانی خۆی. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• مَحَلُّ قبول التوبة الحياة الدنيا.
ژیانی دونیا جێگای گیرابوونی تەوبە و گەڕانەوەیە بۆ لای اللە تەعالا نەک قیامەت. info

• نفع الموعظة خاص بالمنيبين إلى ربهم.
کەسێک سوود لە پەند و ئامۆژگاری وەردەگرێت کە تەوبە بکات و بگەڕێتەوە بۆلای پەروەردگاری. info

• استقامة المؤمن لا تؤثر فيها مواقف الكفار الرافضة لدينه.
سەقامگیری و ئیستقامەی مرۆڤی باوەڕدار، ھەڵوێستی خراپ و نەرێنی بێباوەڕان کاریگەری نابێت لەسەری. info

• خضوع الجبابرة والظلمة من الملوك لله يوم القيامة.
گەردنکەچ بوون و زەلیل بوونی تاغوت و ستەمکاران لە پاشا و دەسەڵاتدارەکانی دونیا بۆ زاتی پیرۆزی اللە تەعالا لە ڕۆژی قیامەتدا. info