ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
60 : 39

وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ تَرَى ٱلَّذِينَ كَذَبُواْ عَلَى ٱللَّهِ وُجُوهُهُم مُّسۡوَدَّةٌۚ أَلَيۡسَ فِي جَهَنَّمَ مَثۡوٗى لِّلۡمُتَكَبِّرِينَ

لە ڕۆژی قیامەتدا ئەو کەسانە دەبینیت کە باوەڕیان بە اللە تەعالا نەبوو، ھاوەڵیان بۆ دادەنا و مناڵیان بۆ بڕیار دەدا، دەیانبینیت ڕوویان ڕەش بووە، وەک نیشانەیەک بۆ بەدبەخەتی و چارە ڕەشییان، ئایا لە دۆزەخدا جێگایەک نییە بۆ ئەوانەی خۆیان بەگەورە دەزانی لەوەی باوەڕ بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی بھێنن؟! بەڵێ بەدڵنیاییەوە لە دۆزەخدا جێگایەک ھەیە بۆ مانەوەیان. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• الكِبْر خلق ذميم مشؤوم يمنع من الوصول إلى الحق.
خۆبەزلزانین ڕەوشتێکی ناپەسەند و شوومە، ڕێگرە لەوەی مرۆڤ بگات بەھەق و ڕاستی. info

• سواد الوجوه يوم القيامة علامة شقاء أصحابها.
ڕوو ڕەش بوون لە ڕۆژی قیامەتدا نیشانەی بەدبەختی خاوەنەکەیەتی. info

• الشرك محبط لكل الأعمال الصالحة.
شیرک و ھاوەڵ و بڕیادان بۆ اللە تەعالا ھەرچی کار و کردەوەی چاکە ھەیە ھەمووی دەسڕێتەوە لەناوی دەبات. info

• ثبوت القبضة واليمين لله سبحانه دون تشبيه ولا تمثيل.
سابت و جێگیر بوونی چنگ و دەستی ڕاست بۆ اللە تەعالا، بەبێ ھیچ لێکچوون و ھاوشێوەییەک لەگەڵ بەدھێنراوەکانیدا بۆی (لیس کمثلە شیء). info