ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ:close

external-link copy
25 : 37

مَا لَكُمۡ لَا تَنَاصَرُونَ

بەسەرزەنشتەوە پێیان دەوترێت: ئەوە بۆچی ھەندێکتان نایەن بەدەم ھەندێکتانەوە و یارمەتی یەکتر نادەن ھەروەک چۆن لە دونیا یارمەتی یەکترتان دەدا، وە واتان دەزانی بتەکانتان دێن بەدەمتانەوە یارمەتیتان دەدەن؟! info
التفاسير:

external-link copy
26 : 37

بَلۡ هُمُ ٱلۡيَوۡمَ مُسۡتَسۡلِمُونَ

نەخێر، بەڵکو ئەمڕۆ کە ڕۆژی دواییە ملکەچ و زەلیلی فەرمانی اللە تەعالان، ناتوانن یارمەتی یەکتر بدەن، لەبەر دەسەوسانی و کەم فڕفێڵیان. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 37

وَأَقۡبَلَ بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖ يَتَسَآءَلُونَ

بەلۆمە و سەرزەنشت کردنەوە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، وە ناکۆکی دەکەوێتە نێوانیانەوە، لەو ڕۆژەدا ئیتر لۆمە و سەرزەنشت و ناکۆکی کردن ھیچ سوودێکی نییە. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 37

قَالُوٓاْ إِنَّكُمۡ كُنتُمۡ تَأۡتُونَنَا عَنِ ٱلۡيَمِينِ

شوێنکەوتە و گومڕاکراوەکان بەو کەسانە دەڵێن شوێنیان کەوتوون و گومڕایان کردوون: - ئەی گەورە و سەردارەکانمان- بەڕاستی ئێوە بوون لە لای ڕاستە و بەناوی دین و ئاینی ھەقەوە دەھاتنە لامان کوفر و بێباوەڕی و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا و گوناھ و تاوانتان دەڕازاندەوە بۆمان، وە ڕاوتان دەناین لەو ھەق و ڕاستییەی پێغەمبەران لەلای اللە تەعالاوە بۆیان ھێنابوین. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 37

قَالُواْ بَل لَّمۡ تَكُونُواْ مُؤۡمِنِينَ

گومراکەرەکان و ئەوانەی خەڵکی شوێنیان کەوتبوون بەوانە دەڵێن کە شوێنیان کەوتبوون: نەخێر وانییە و ڕاست ناکەن، بەڵکو ئێوە خۆتان لەسەر کوفر و بێباوەڕی بوون و باوەڕتان نەھێنا، وە نکۆڵیتان لە ھەق و ڕاستی کرد. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 37

وَمَا كَانَ لَنَا عَلَيۡكُم مِّن سُلۡطَٰنِۭۖ بَلۡ كُنتُمۡ قَوۡمٗا طَٰغِينَ

ئێمە ھیچ دەسەڵات و ھێزێکمان نەبوو بەسەرتاندا، تا بتانخەینە ناو کوفر و بێباوەڕی و ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوانەوە، بەڵکو ئێوە خۆتان گەلێکی یاخی و سەرکەش و گومڕا و بێباوەڕ بوون. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 37

فَحَقَّ عَلَيۡنَا قَوۡلُ رَبِّنَآۖ إِنَّا لَذَآئِقُونَ

ئەو بڕیار و ھەڕەشەیەی پەروەردگارمان لێی کردین سەپا بەسەرماندا، وەک بەشەیتانی فەرموو: (لأَمْلأَنَّ جَهَنَّمَ مِنْكَ وَمِمَّنْ تَبِعَكَ مِنْهُمْ أَجْمَعِينَ= دۆزەخ لەتۆ و شوێنکەوتوانت پڕ دەکەم) {ص: ٨٥}، وە پاشان ئەوەی پەروەردگارمان ھەڕەشەی پێ لێکردوین ھەر دەبێت بیچێژین و ھیچ شتێک نییە بیگێڕێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 37

فَأَغۡوَيۡنَٰكُمۡ إِنَّا كُنَّا غَٰوِينَ

بانگمان کردن بۆ گومڕایی و کوفر و بێباوەڕی، بێگومان ئێمە خۆیشمان گومڕابووین و ڕێگای ھیدایەت و ھەق و ڕاستیمان لێ ون بوو. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 37

فَإِنَّهُمۡ يَوۡمَئِذٖ فِي ٱلۡعَذَابِ مُشۡتَرِكُونَ

بەدڵنیاییەوە ھەردوولایان گومڕاکراوەکان و گومڕاکەرەکان لە ڕۆژی قیامەتدا لە سزادا ھاوبەشن. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 37

إِنَّا كَذَٰلِكَ نَفۡعَلُ بِٱلۡمُجۡرِمِينَ

بێگومان ھەرچۆنێکمان بەسەر ئەوانە ھێنا و سزامان پێ چەشتن، تاوانبارانیش بەو جۆرە لێدەکەین. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 37

إِنَّهُمۡ كَانُوٓاْ إِذَا قِيلَ لَهُمۡ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ يَسۡتَكۡبِرُونَ

ئەو بتپەرست و موشریکانە لە دونیا کاتێک پێیان بوترایە: لا الە الا اللە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لە اللە، کار بەمانا و مەبەستەکەی بکەن و واز بھێنن لە دژەکەی، لەبەر لوت بەرزی و خۆبەزلزانینیان نەدەھاتن بەدەم بانگەوازەکەوە و ملکەچ نەدەبوون بۆی. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 37

وَيَقُولُونَ أَئِنَّا لَتَارِكُوٓاْ ءَالِهَتِنَا لِشَاعِرٖ مَّجۡنُونِۭ

دژی دەوەستانەوە و زیاتر سوور دەبوون لەسەر کوفر و بێباوەڕیان و دەیانوت: ئایا لەبەر قسەی کەسێکی شاعیر و شێت وازبھێنن لە پەرستنی خواکانمان؟! مەبەستیان لەم وتەیەیان ڕەسوڵ اللە (صلی اللە علیە وسلم) بوو. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 37

بَلۡ جَآءَ بِٱلۡحَقِّ وَصَدَّقَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ

بوھتانێکی گەورەیان کرد، ڕەسول اللە (صلی اللە علیە وسلم) شێت و شاعیر نیيه، بەڵکو ئەو پێغەمبەرە قورئانی پیرۆزی ھێناوە، بانگەوازی خەڵکی دەکات بۆ لای یەکخواپەرستی و شوێنکەوتنی پێغەمبەرەکەی، وە باوەڕی بە سەرجەم پێغەمبەرانی پێشوویش ھەیە لەوەی ھێناویانە لەلایەن اللە تەعالاوە، لە یەکخواپەرستی و سەلماندنی زیندووبونەوە و گەڕانەوە بۆ لای اللە تەعالا لە ڕۆژی دواییدا، وە لە ھیچ شتێکیدا سەرپێچی و پێچەوانەی ئەوانی نەکردووە. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 37

إِنَّكُمۡ لَذَآئِقُواْ ٱلۡعَذَابِ ٱلۡأَلِيمِ

- ئەی بتپەرست و موشریکینە - بەھۆی کوفر و بێباوەڕیتان و بەدرۆدانانی پێغەمبەرانەوە بێگومان لە ڕۆژی قیامەتدا سزای سەختی بە ئازار دەچێژن. info
التفاسير:

external-link copy
39 : 37

وَمَا تُجۡزَوۡنَ إِلَّا مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ

- ئەی بتپەرست و موشریکینە - ئێوە تەنھا تۆڵە و سزای ئەو بێباوەڕی و گوناھ و تاوانەتان لێ دەسێنرێت کە لە دونیادا ئەتانکرد. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 37

إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ

بەڵام بەندە پاک و دڵسۆز و ھەڵبژاردەکانی اللە تەعالا، ئەوانەی اللە خۆی ھەڵیبژاردوون بۆ پەرستنی خۆی ڕزگاریان دەبێت لە سزای ڕۆژی دوایی. info
التفاسير:

external-link copy
41 : 37

أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ رِزۡقٞ مَّعۡلُومٞ

ئەو بەندە دڵسۆز و ھەڵبژێرراوانە لەلایەن اللە تەعالاوە ڕزق و ڕۆزییەکی بەردەوام و زانراویان بۆ ھەیە ھەرگیز نابڕێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
42 : 37

فَوَٰكِهُ وَهُم مُّكۡرَمُونَ

لەو ڕزق و ڕۆزیانەیش کە پێیان دەدرێت، لەپاکوخاوێنترین ئەو میوانەیان پێ دەدرێت کە ئارەزووی دەکەن و حەزیان لێیەتی، ئەوان لەسەر ئەمەشەوە ڕێزلێگیراون بە بەرزکردنەوەی پلە و پایەکانیان، وە بەتەماشاکردنی ڕووی پیرۆزی اللە تەعالا. info
التفاسير:

external-link copy
43 : 37

فِي جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ

ھەموو ئەمانە لەبەھەشتی پڕ ناز و نیعمەت و نەبڕاوەدا بەدەست دەھێنن، کە جێگیر و چەسپاوە و نابڕێتەوە و لەناو ناچێت. info
التفاسير:

external-link copy
44 : 37

عَلَىٰ سُرُرٖ مُّتَقَٰبِلِينَ

لەسەر تەخت و قەنەفە ڕازاوەکانی بەھەشت بەرامبەر یەکتر دانیشتوون و ھەندێکیان تەماشای ھەندێکی تریان دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
45 : 37

يُطَافُ عَلَيۡهِم بِكَأۡسٖ مِّن مَّعِينِۭ

خزمەتکارەکان بە پەرداخی پڕ لەمەی و شەرابەوە بەسەریاندا دەسوڕێنەوە, ئەو شەرابە لە پاڵفتە و بێ خەوشیدا وەک ئاوی ڕەوان و ڕۆشتوو وان. info
التفاسير:

external-link copy
46 : 37

بَيۡضَآءَ لَذَّةٖ لِّلشَّٰرِبِينَ

سپیە لە ڕەنگدا زۆر بەلەزەتە بۆ ئەوانەی دەیخۆنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 37

لَا فِيهَا غَوۡلٞ وَلَا هُمۡ عَنۡهَا يُنزَفُونَ

وەک مەی و شەرابی دونیا نییە مرۆڤ سەرخۆش و بێ عەقل بکات، ئەوەیشی دەیخواتەوە سەری پێی نایەشێت، جەستە و ژیری ئەوەی دەیخواتەوە پارێزراوە. info
التفاسير:

external-link copy
48 : 37

وَعِندَهُمۡ قَٰصِرَٰتُ ٱلطَّرۡفِ عِينٞ

لە بەھەشتدا ئافرەتانی پاکیزە و چاو گەورەی چاو جوانیان لایە، تەنھا تەماشای پیاوەکانی خۆیان دەکەن و چاویان بڕیوە تێیان. info
التفاسير:

external-link copy
49 : 37

كَأَنَّهُنَّ بَيۡضٞ مَّكۡنُونٞ

لە سپیەتی ڕەنگیاندا وەک ھێلکەی ناو ھێلانەوان، کەس دەستی بۆ نەبردبن. info
التفاسير:

external-link copy
50 : 37

فَأَقۡبَلَ بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖ يَتَسَآءَلُونَ

پاشان بەھەشتیەکانیش ڕوو لەیەکتری دەکەن، ھەندێکیان پرسیاری ژیانی دونیا و ڕووداوەکانی لە ھەندێکی تریان دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
51 : 37

قَالَ قَآئِلٞ مِّنۡهُمۡ إِنِّي كَانَ لِي قَرِينٞ

یەکێک لەو باوەڕداره بەهەشتيانە دەڵێ: بەڕاستی من لە دونیادا ھاوڕێیەکم ھەبوو باوەڕی بەزیندووبونەوە و قیامەت نەبوو، وە نکۆڵی دەکرد لە بوونیان. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• سبب عذاب الكافرين: العمل المنكر؛ وهو الشرك والمعاصي.
ھۆکاری سزادانی بێباوەڕان، کاروکردەوەی خراپە، كە ئەویش ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا و گوناھ و تاوانە گەورەکان. info

• من نعيم أهل الجنة أنهم نعموا باجتماع بعضهم مع بعض، ومقابلة بعضهم مع بعض، وهذا من كمال السرور.
یەکێک لەناز و نیعمەتەکانی بەھەشت ئەوەیە بەھەشتییەکان پێکەوە لەگەڵ یەک کۆدەبنەوە، وە لەسەر تەخت و قەنەفەی ڕازاوەی بەرزەوە ڕووبەڕووی یەکتر دادەنیشن، ئەمەش ئەوپەڕی خۆشی و بەختەوەری ئەوانە. info