ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
46 : 34

۞ قُلۡ إِنَّمَآ أَعِظُكُم بِوَٰحِدَةٍۖ أَن تَقُومُواْ لِلَّهِ مَثۡنَىٰ وَفُرَٰدَىٰ ثُمَّ تَتَفَكَّرُواْۚ مَا بِصَاحِبِكُم مِّن جِنَّةٍۚ إِنۡ هُوَ إِلَّا نَذِيرٞ لَّكُم بَيۡنَ يَدَيۡ عَذَابٖ شَدِيدٖ

ئەی پێغەمبەر بەو بتپەرست و موشریک و بێباوەڕانە بڵێ: من ئاماژەتان بۆ دەکەم و ئامۆژگاریتان دەکەم بەیەک خەسڵەت، ئەویش ئەوەیە دوو دوو یان تاک تاک دوور لەشوێنکەوتنی ھەوا و ئارەزوو لەبەر ڕەزامەندی اللە تەعالا ھەڵسن و گوێڕایەڵی فەرمانەکانی ئەوبن، پاشان بیر بکەنەوە لەژیانی ھاوەڵەکەتان، لەوەی شارەزان لە ژیری و ڕاستگۆیی و ئەمانەت پارێزی، تاوەکو بۆتان دەربکەوێت ئەو ھاوەڵەتان (موحەممەد صلی اللە علیە وسلم) شێت نییە و ژیر و عاقڵە، ئەو پێغەمبەرە تەنھا ترسێنەرە بۆتان پێش ھاتنی سزای سەختی قیامەت، ئەگەر بێتو تەوبە نەکەن و نەگەڕێنەوە لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان بۆی. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• التقليد الأعمى للآباء صارف عن الهداية.
چاولێکەری کوێرانەی باوباپیران ھۆکاری لادانه لە ھیدایەت و ڕێنموونی. info

• التفكُّر مع التجرد من الهوى وسيلة للوصول إلى القرار الصحيح، والفكر الصائب.
بیرکردنەوە بەخۆداماڵین لە ھەواو ئارەزوو ھۆکارێکە بۆ گەیشتن بەبڕیاردانی ڕاست و بیر و ھزری دروست. info

• الداعية إلى الله لا ينتظر الأجر من الناس، وإنما ينتظره من رب الناس.
بانگخوازێک بانگەواز بۆ لای اللە تەعالا بکات ھیچ کاتێک چاوەڕوانی پاداشت و کرێی و دەستخۆشی خەڵکی ناکات، بەڵکو ئەوە لە پەروەردگاری ھەموو خەڵک چاوەڕوان دەکات. info