ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
45 : 34

وَكَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ وَمَا بَلَغُواْ مِعۡشَارَ مَآ ءَاتَيۡنَٰهُمۡ فَكَذَّبُواْ رُسُلِيۖ فَكَيۡفَ كَانَ نَكِيرِ

ئوممەتانی پێشووتر، وەک عاد و سەمود و گەلی لوط پێغەمبەرەکانیان بەدرۆدانا و باوەڕیان پێ نەکردن، وە بزانە بتپەرست موشریکەكانی گەلەکەت لە ماڵ و سامان و ھێز و ژمارەدا نەگەشتبوونە دەیەکی ئەوەی دابوومان بەگەلانی پێشووتر، بەڵام ئەوان ھەریەکێکیان پێغەمبەرەکەی خۆیان بەدرۆدانا و باوەریان پێ نەکرد، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ھێز و ماڵ و سامان و ژمارەیەش ھیچ سوود و قازانجی نەبوو بۆیان، سزای من گەیشتە سەریان، جا ئەی پێغەمبەر تەماشاکە ئینکاری و ناڕەزایی و تۆڵە و سزای من بۆ سەر ئەوان چۆن بوو. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• التقليد الأعمى للآباء صارف عن الهداية.
چاولێکەری کوێرانەی باوباپیران ھۆکاری لادانه لە ھیدایەت و ڕێنموونی. info

• التفكُّر مع التجرد من الهوى وسيلة للوصول إلى القرار الصحيح، والفكر الصائب.
بیرکردنەوە بەخۆداماڵین لە ھەواو ئارەزوو ھۆکارێکە بۆ گەیشتن بەبڕیاردانی ڕاست و بیر و ھزری دروست. info

• الداعية إلى الله لا ينتظر الأجر من الناس، وإنما ينتظره من رب الناس.
بانگخوازێک بانگەواز بۆ لای اللە تەعالا بکات ھیچ کاتێک چاوەڕوانی پاداشت و کرێی و دەستخۆشی خەڵکی ناکات، بەڵکو ئەوە لە پەروەردگاری ھەموو خەڵک چاوەڕوان دەکات. info