ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
16 : 34

فَأَعۡرَضُواْ فَأَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ سَيۡلَ ٱلۡعَرِمِ وَبَدَّلۡنَٰهُم بِجَنَّتَيۡهِمۡ جَنَّتَيۡنِ ذَوَاتَيۡ أُكُلٍ خَمۡطٖ وَأَثۡلٖ وَشَيۡءٖ مِّن سِدۡرٖ قَلِيلٖ

بەڵام ئەوان پشتیان لە سوپاس و ستایشی پەروەردگار و باوەڕھێنان بە پێغەمبەرەکانی کرد، ئێمەیش سزاماندان و ناز و نیعمەتەکانمان بۆ گۆڕین بە ناڕەحەتی و ناخۆشی، لافاوێکی وێرانەکەرمان بۆ ناردن بەنداوەکەیانی ڕوخاند و ھەرچی کشتوکاڵ و باخ و باخاتیان ھەبوو نوقمی ژێر ئاوی خستن، وە دوو باخە پڕ بەرووبومەکەمان بۆ گۆڕین بۆ بەدوو باخی بەرووبوم تاڵ و تام ناخۆش و بێ خێر و دار گەز و کەمێک لەداری سیدریش (داری كنار). info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• الشكر يحفظ النعم، والجحود يسبب سلبها.
سوپاس و ستایش کردن ناز و نیعمەتەکان دەپارێزن، وە نکۆڵی کردن ناشکوریش ھۆکاری نەمانیانە. info

• الأمن من أعظم النعم التي يمتنّ الله بها على العباد.
ئەمن و ئاسایش گەورەترین نیعمەت و بەخششە کە اللە تەعالا منەتی پێ دەکات بەسەر بەندەکانیدا. info

• الإيمان الصحيح يعصم من اتباع إغواء الشيطان بإذن الله.
باوەڕی ڕاست و دروست بەیارمەتی اللە تەعالا مرۆڤ دەپارێزێت لە شوێنکەوتنی گومڕاكردنی شەیتان. info

• ظهور إبطال أسباب الشرك ومداخله كالزعم بأن للأصنام مُلْكًا أو مشاركة لله، أو إعانة أو شفاعة عند الله.
دەرکەوتنی بەتاڵ بوونەوەی ھۆکارەکانی ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا و ئەو کەلێنانەی لێوەی دەچێتە ژوورەوە، وەک ئەوەی گومانت وابێت بتەکان خاوەن موڵکن و شتیان بەدەستە، یان ھاوبەشی اللە تەعالان، یان پشتیوان و یارمەتیدەری ئەون، یان شەفاعەتکارن لای ئەو بۆ ھەر کەسێک بیانەوێت . info