ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
9 : 33

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱذۡكُرُواْ نِعۡمَةَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ إِذۡ جَآءَتۡكُمۡ جُنُودٞ فَأَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ رِيحٗا وَجُنُودٗا لَّمۡ تَرَوۡهَاۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرًا

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا و کار و کردەوە چاکەکانتان بەپێی شەریعەتەکەی ئەنجامداوە، باسی ئەو ناز و نیعمەتانەی اللە تەعالا بکەن بەسەرتانەوەیە کاتێک لەشکر و سوپای بێباوەڕان ھەموو کۆبوونەوە و ھاتنە سەر شاری مەدینە بۆ جەنگ کردن لەگەڵتان، وە دووڕوو و جولەکەکانیش پشتیوانی ئەوان بوون، لەو کاتەدا ڕەشەبایەکی بەھێزمان وەک ڕەشەبای (سەبا) ھەڵکردە سەریان، بە ھۆیەوە پێغەمبەر و سوپای ئیسلامی سەرکەوتن بەسەریاندا، ھەروەھا لە ئاسمانەوە فریشتەمان ناردە سەریان کە ئەوان بەچاو نەیاندەبینین، لە ئەنجامدا بێباوەڕان پشتیان ھەڵکرد و تێکشکان و ھەڵھاتن و دەسەڵاتی ھیچیان نەما، وە اللە تەعالا ھەموو ئەو کردەوانەی ئێوە دەیکەن دەیانبینێت، وە ھیچ شتێکی لێ شاراوە نییە، وە پاداشتی ھەموو کارەکانیشتان دەداتەوە. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• منزلة أولي العزم من الرسل.
ئەم ئایەتانە پلە و پایەی پێغەمبەرانی (أولو العزم= خاوەن وره بەرزەكان) دەردەخات. info

• تأييد الله لعباده المؤمنين عند نزول الشدائد.
پشتیوانی و پاڵپشتی اللە تەعالا بۆ بەندەکانی لە کاتی ناڕەحەتی و تەنگانەدا. info

• خذلان المنافقين للمؤمنين في المحن.
پشت بەردان و لاچۆڵ کردنی باوەڕداران له لايەن دووڕوەکانەوە لەکاتی ناڕەحەتی و تەنگانەدا. info