ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
17 : 33

قُلۡ مَن ذَا ٱلَّذِي يَعۡصِمُكُم مِّنَ ٱللَّهِ إِنۡ أَرَادَ بِكُمۡ سُوٓءًا أَوۡ أَرَادَ بِكُمۡ رَحۡمَةٗۚ وَلَا يَجِدُونَ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيّٗا وَلَا نَصِيرٗا

- ئەی پێغەمبەر- بڵێ: کێ ھەیە ئێوە لە اللە تەعالا بپارێزێت و بەرگریتان لێ بکات ئەگەر ئەو بیەوێت زیانتان پێ بگەیەنێت بە مردن یان کوشتن، یان بیەوێت تووشی ڕەحمەت و بەزەیی خۆیتان بکات، ھیچ کەسێک نییە بەرگری ئەوەتان لێ بکات، وە ئەو دووڕوانە جگە لە اللە تەعالا پشتیوانێک نابیننەوە پشتیوانیان بێت و کاروبارەکانیان بەڕێوە ببات، یان یارمەتیدەرێک بیانپارێزێت لەسزا و تۆڵەی پەروەردگار. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• الآجال محددة؛ لا يُقَرِّبُها قتال، ولا يُبْعِدُها هروب منه.
کاتی مردنی ھەموو مرۆڤێک دیاری کراوە، بۆیە جەنگ و کوشتار نزیکی ناکاتەوە، وە ڕاکردن لێیشی ھیچ کاتێک مردن دوور ناخاتەوە. info

• التثبيط عن الجهاد في سبيل الله شأن المنافقين دائمًا.
سارد کردنەوەی خەڵکی لە جیھاد و تێکۆشان لە پێناو اللە تەعالا ھەمیشە کاری دووڕوەکان بووە. info

• الرسول صلى الله عليه وسلم قدوة المؤمنين في أقواله وأفعاله.
پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لە گوفتار و کرداریدا پێشەنگ و قدوەیە بۆ باوەڕداران. info

• الثقة بالله والانقياد له من صفات المؤمنين.
متمانە بوون بە اللە تەعالا و ملکەچ بوونی فەرمان و بڕیارەکانی یەکێک لەسیفاتە ھەرە جوانەکانی باوەڕداران. info