ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
15 : 33

وَلَقَدۡ كَانُواْ عَٰهَدُواْ ٱللَّهَ مِن قَبۡلُ لَا يُوَلُّونَ ٱلۡأَدۡبَٰرَۚ وَكَانَ عَهۡدُ ٱللَّهِ مَسۡـُٔولٗا

ئەو دووڕوانە لە غەزای ئوحودیش پاش ھەڵھاتنیان لە جەنگەکە بەڵێنیاندا بە اللە تەعالا: ئەگەر جارێکی تر اللە (جل جلالە) جەنگێکی تریان پیشان بدات ئەوە بێگومان لەگەڵ دوژمندا دەجەنگن، وە ھەرگیز لەترسیشدا پشت ھەڵناکەن و ڕاناکەن، بەڵام بەڵێنەکەیان شکاند، وە بەندەکان بەرپرسن لەو بەڵێنەی داویانە بە اللە تەعالا، وە لە پاشەڕۆژیشدا لێیان دەپرسێتەوە. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• منزلة أولي العزم من الرسل.
ئەم ئایەتانە پلە و پایەی پێغەمبەرانی (أولو العزم= خاوەن وره بەرزەكان) دەردەخات. info

• تأييد الله لعباده المؤمنين عند نزول الشدائد.
پشتیوانی و پاڵپشتی اللە تەعالا بۆ بەندەکانی لە کاتی ناڕەحەتی و تەنگانەدا. info

• خذلان المنافقين للمؤمنين في المحن.
پشت بەردان و لاچۆڵ کردنی باوەڕداران له لايەن دووڕوەکانەوە لەکاتی ناڕەحەتی و تەنگانەدا. info