ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
24 : 32

وَجَعَلۡنَا مِنۡهُمۡ أَئِمَّةٗ يَهۡدُونَ بِأَمۡرِنَا لَمَّا صَبَرُواْۖ وَكَانُواْ بِـَٔايَٰتِنَا يُوقِنُونَ

وە لەناو نەوەکانی ئیسرائیلیشدا کەسانێکمان کردووە بە پێشەوا و پێشەنگ کە خەڵکی چاویان لێ بکەن و شوێنیان بکەون لە ھەق و ڕاستیدا، ئەو پێشەوایانە ڕێنمونی خەڵکیان دەکرد بۆ ھەق و ڕاستی بەئیزنی ئێمە، کاتێک ئارامیان گرت لەسەر بەجێھێنانی فەرمانەکانی اللە تەعالا و دوور کەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکان، وە ئارامیان گرت لەسەر ئەزیەت و ئازاردان لە ڕێگای بانگەواز کردن بۆ لای اللە تەعالا، وە ئەوان باوەڕی تەواویان ھەبوو بەو ئایەتانەی دابەزیوە بۆ سەر پێغەمبەرەکەیان، وە زۆر دڵنیان و باوەڕی تەواویان پێی ھەیە. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• عذاب الكافر في الدنيا وسيلة لتوبته.
سزای بێباوەڕان لە دونیادا ھۆکارێکە بۆ تەوبە کردن و گەڕانەوە بۆ لای اللە تەعالا. info

• ثبوت اللقاء بين نبينا صلى الله عليه وسلم وموسى عليه السلام ليلة الإسراء والمعراج.
چەسپاوی چاوپێکەوتنی نێوان پێغەمبەری خۆمان (صلی اللە علیە وسلم) و پێغەمبەر موسا (سەلامی اللە ی لێ بێت) لە شەوی ئیسراء و میعراجدا. info

• الصبر واليقين صفتا أهل الإمامة في الدين.
ئارامگرتن و دڵنیایی و یەقین دوو سیفەتی جوانی ئەو کەسانەن کە پێشەوایەتی خەڵکی دەکەن لە دیندا. info