ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
12 : 32

وَلَوۡ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلۡمُجۡرِمُونَ نَاكِسُواْ رُءُوسِهِمۡ عِندَ رَبِّهِمۡ رَبَّنَآ أَبۡصَرۡنَا وَسَمِعۡنَا فَٱرۡجِعۡنَا نَعۡمَلۡ صَٰلِحًا إِنَّا مُوقِنُونَ

لەمەودوا تاوانباران دەبینی لە ڕۆژی دواییدا شەرمەزارن و سەریان داخستووە، لەبەر ئەوەی باوەڕیان نەبوو بە زیندووبونەوە، بۆیە ھەست بە زەلیلی و ڕیسوایی دەکەن و دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ئەوەی باوەڕمان پێی نەبوو لە زیندووبونەوە بەچاوی خۆمان بینیمان، وە ڕاستی ئەوەی پێغەمبەران لەلایەن تۆوە ھێنایان ھەموویمان بەگوێی خۆمان بیست، جا بۆیە بمانگێڕەوە بۆ ژیانی دونیا با کار و کردەوەی چاک بکەین تاوەکو تۆمان لێ ڕازی بیت، بێگومان ئێستا تەواو دڵنیاین لە زیندووبونەوە و ڕاستی ئەوەی پێغەمبەران ھێنایان، جا ئەگەر تاوانباران ببینی بەو حاڵەوە ئەوا کاری زۆر گەورە و بەڵا و ناخۆشی دەبینی. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• إيمان الكفار يوم القيامة لا ينفعهم؛ لأنها دار جزاء لا دار عمل.
باوەڕھێنانی کافر و بێباوەڕان لە ڕۆژی قیامەتدا ھیچ سوودێکی نییە بۆیان، چونکە ڕۆژی دوایی ماڵ و جێگای پاداشتدانەوەیە نەک کارکردن. info

• خطر الغفلة عن لقاء الله يوم القيامة.
مەترسی بێ ئاگایی لە گەیشتنەوە بە اللە تەعالا لە ڕۆژی دواییدا. info

• مِن هدي المؤمنين قيام الليل.
یەکێک لە کردەوە جوان شیرینەکانی کەسانی لەخوا ترس شەو نوێژ کردنە. info