ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
35 : 30

أَمۡ أَنزَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ سُلۡطَٰنٗا فَهُوَ يَتَكَلَّمُ بِمَا كَانُواْ بِهِۦ يُشۡرِكُونَ

چی پاڵی پێوە ناون کە ھاوەڵ بۆ اللە تەعالا دابنێن کە ھیچ بەڵگە و دەلیلێکیان پێ نییە؟ ئێمە لە کتێب و پەڕاوەکەی خۆمان ھیچ بەڵگە و دەلیلێکمان نەناردووەتە خوارەوە بۆیان تاوەکو بەدەستیانەوە بێت لەسەر ئەو شیرک و ھاوەڵ بڕیاردانەی لەسەرینی، وە ھیچ کتێب و پەڕاوێکیشیان پێ نییە لەسەر شیرک و ھاوەڵ بڕیاردانەکەیان بدوێ، وە دانبنێ بەڕاستی و دروستی ئەو کوفر و بێباوەڕییەی ئەوانی لەسەرە. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• فرح البطر عند النعمة، والقنوط من الرحمة عند النقمة؛ صفتان من صفات الكفار.
شادی و دڵخۆشی کەسانی یاخی و خۆبەزلزان کاتی ناز و نیعمەتی اللە تەعالا بەسەریانەوەیە، وە بێ ھیوای و نائومێدیش کاتێک دووچاری ناڕەحەتی و ناخۆش دەبن، ئەمە دوو سیفەتی بێباوەڕانە. info

• إعطاء الحقوق لأهلها سبب للفلاح.
پێدانی مافەکان و گەڕانەوەیان بۆ خاوەنەکانیان ھۆکاری سەرفرازی و ڕزگارییە. info

• مَحْقُ الربا، ومضاعفة أجر الإنفاق في سبيل الله.
لەناوچوونی سوود و ڕیبا، وە چەند قات بوونەوەی پاداشتی بەخشینێک لە پێناوی اللە تەعالادا بێت. info

• أثر الذنوب في انتشار الأوبئة وخراب البيئة مشاهد.
شوێنەواری گوناھ و تاوان لە بڵاوبوونەوەی پەتا و نەخۆشی و کاول و وێران بوونی ژینگە بە ڕوونی دەبینرێت. info