ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
10 : 30

ثُمَّ كَانَ عَٰقِبَةَ ٱلَّذِينَ أَسَٰٓـُٔواْ ٱلسُّوٓأَىٰٓ أَن كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَكَانُواْ بِهَا يَسۡتَهۡزِءُونَ

پاشان چارەنووسی ئەوانەی تاوان و خراپەکاریان کرد بەھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا و گوناھ و تاوان ئەنجامدان، سەرەنجام و چارەنووسێکی گەلێک خراپ بوو، چونکە باوەڕیان نەکرد بە ئایەت و نیشانەکانی اللە تەعالا، وە گاڵتەیان پێدەکردن. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• العلم بما يصلح الدنيا مع الغفلة عما يصلح الآخرة لا ينفع.
زانین و زانست بەوەی کاروباری دونیای پێ چاک دەبێت لەگەڵ بێ ئاگابوون لەوەی سوودى دەبێت بۆ دواڕۆژ دێت ؛ ئەمە هیچ سوودێکی نییە. info

• آيات الله في الأنفس وفي الآفاق كافية للدلالة على توحيده.
ئایەت نیشانەکانی اللە تەعالا لە دەروونی مرۆڤ و گەردووندا بەسن بۆ ناسینی اللە و بە یەکتایی پەرستنی. info

• الظلم سبب هلاك الأمم السابقة.
ستەمکردن ھۆکاری تیاچوونی گەلانی پێشوو بووە. info

• يوم القيامة يرفع الله المؤمنين، ويخفض الكافرين.
ڕۆژی قیامەت اللە تەعالا پلە و یاپەی باوەڕداران بەرز دەکاتەوە و بێباوەڕانیش نزم و پەست دەکات و دەیانھێنێتە خوارەوە. info