ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
31 : 3

قُلۡ إِن كُنتُمۡ تُحِبُّونَ ٱللَّهَ فَٱتَّبِعُونِي يُحۡبِبۡكُمُ ٱللَّهُ وَيَغۡفِرۡ لَكُمۡ ذُنُوبَكُمۡۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

ئەی پێغەمبەر بڵێ: ئەگەر ئێوە بەڕاستی خواتان خۆش دەوێت، ئەوا بە ئاشکرا وبەنھێنی شوێن ئەوە بکەون کە من ھێناومە، ئەو کاتە ئێوەش خۆشەویستی خوای گەورە بەدەست دەھێنن، و لەگوناھەکانتان خۆش دەبێت، بێگومان خوای گەورە لێبوردەیە بەرامبەر ئەوانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆلای، وە زۆر بە ڕەحم ومیھرەبانە بەرامبەر بەندەکانی. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• عظم مقام الله وشدة عقوبته تجعل العاقل على حذر من مخالفة أمره تعالى.
گەورەی پلەوپایە ومەقامی خوای گەورە وتوندی سزاکانی وا دەکات لە کەسانی ژیر وھۆشیار کە ھەمیشە لە سەرپێچی فەرمانەکانی خوای گەورە بە ئاگابن. info

• برهان المحبة الحقة لله ولرسوله باتباع الشرع أمرًا ونهيًا، وأما دعوى المحبة بلا اتباع فلا تنفع صاحبها.
بەڵگەی خۆشەویستی خوا و پێغەمبەرەکەی بەوە دەبێت شوێنی شەرع و فەرمانەکانی خوا وپێغەمبەرەکەی بکەون و دووریش بکەونەوە لە قەدەغەکراوەکانی، بەڵام بانگەشەی خۆشەویستی بەبێ شوێن کەوتن ھیچ سوودێک بە خاوەنەکەی ناگەیەنێت. info

• أن الله تعالى يختار من يشاء من عباده ويصطفيهم للنبوة والعبادة بحكمته ورحمته، وقد يخصهم بآيات خارقة للعادة.
بێگومان ھەرکەسێک خوا بیەوێت بەحیکمەت ودانای و ڕەحمەتی خۆی لەناو بەندەکانیدا ھەڵیان دەبژێرێت بۆ بەندایەتی و پێغەمبەرایەتی، وە ھەندێکیشیان بە بەڵگە ونیشانەی دەستەوسێنەر تایبەت دەکات وەک مەریەم. info