ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
138 : 3

هَٰذَا بَيَانٞ لِّلنَّاسِ وَهُدٗى وَمَوۡعِظَةٞ لِّلۡمُتَّقِينَ

ئەم قورئانە پیرۆزە ڕوونکەرەوەی ھەقە و ئاگادارکەرەوەی تەواوی خەڵکیە لە ناھەقی و باتڵ، وە ڕێنومایی وئامۆژگاریشە بۆ خواناسان و پارێزکاران، چونکە خواناسان سوود لە ڕێنمونی وئامۆژگاریەکانی وەردەگرن. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• الترغيب في المسارعة إلى عمل الصالحات اغتنامًا للأوقات، ومبادرة للطاعات قبل فواتها.
ھاندانی باوەڕداران لەسەر ئەنجامدانی کاری خێر وچاکە تاوەکو کاتەکانی بەھەل بگرێت وبەفیڕۆیان نەدا، وە بۆ ئەوەی دەستپێشخەر بکات بۆ ئەنجامدانی گوێڕایەڵیەکانی خوا پێش ئەوەی کاتەکانیان بەسەر بچێت. info

• من صفات المتقين التي يستحقون بها دخول الجنة: الإنفاق في كل حال، وكظم الغيظ، والعفو عن الناس، والإحسان إلى الخلق.
لە سیفاتی ئەو خواناسانەی کە شایستەی ئەوەن پێی بچنە بەھەشتەوە، ماڵبەخشین لەھەموو کاتێکدا، وە ڕق وکینە خواردنەوە، لێبوردن لەخەڵکی، وە چاکە وئیحسان کردن لەگەڵ تەواوی دروستکراوەکانی خوادا. info

• النظر في أحوال الأمم السابقة من أعظم ما يورث العبرة والعظة لمن كان له قلب يعقل به.
سەرنجدان و وورد بوونەوە لە حاڵی گەڵانی پیشوو گەورەترین ھۆکارە بۆ پەند وئامۆژگاری وەرگرتن بۆ ئەو کەسانەی کە خاوەن دڵ و ژیریەکی ووریان کە بیری پێ بکەنەوە. info