ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
8 : 29

وَوَصَّيۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيۡهِ حُسۡنٗاۖ وَإِن جَٰهَدَاكَ لِتُشۡرِكَ بِي مَا لَيۡسَ لَكَ بِهِۦ عِلۡمٞ فَلَا تُطِعۡهُمَآۚ إِلَيَّ مَرۡجِعُكُمۡ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ

فەرمانمان کردووە بە مرۆڤ کە چاکە بکات لەگەڵ دایک و باوکیدا لە گەڵیاندا بەجوانترین شێوە ھەڵسوکەوت بکات، - ئەی مرۆڤ - ئەگەر دایک و باوکت ھەوڵیان لەگەڵدایت کە شەریک و ھاوەڵ بۆ من بڕیار بدەیت کە ھیچ زانیاریەکت نییە دەربارەی، -ھەروەکو ئەوەی ڕوویدا لەسەعدی کوڕی ئەبو وەقاص (اللە ی لێ ڕازی بێت) لەگەڵ دایکیدا- ئەوە گوێڕایەڵیان نەکەیت لەوەدا، چونکە گوێڕایەڵی مەخلوق و بەدیھێنراوی اللە ناکرێت لەسەرپێچی کردنی خالق و بەدیھێنەردا، گەڕانەوەتان تەنھا ھەر بۆ لای منە لە ڕۆژی قیامەتدا، وە ھەواڵتان پێ دەدەم لەو کردەوانەی لەدونیا دەتانکرد، وە پاداشت و تۆڵەشتان لەسەر دەدەمەوە. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• الأعمال الصالحة يُكَفِّر الله بها الذنوب.
کار و کردەوە چاکەکان اللە تەعالا گوناھ و تاوانەکانی پێ دەسڕێتەوە. info

• تأكُّد وجوب البر بالأبوين.
جەخت کردنەوە لەسەر چاکەکردن لەگەل دایک و باوکدا. info

• الإيمان بالله يقتضي الصبر على الأذى في سبيله.
باوەڕ بە اللە تەعالا پێویست دەکات لەگەڵیدا بێت ئارامگرتن لەسەر ئەزیەت وئازارەکان لەپێناو ئەو زاتەدا. info

• من سنَّ سُنَّة سيئة فعليه وزرها ووزر من عمل بها من غير أن ينقص من أوزارهم شيء.
ھەر کەسێک کردەوە و ڕێگایەکی خراپ زیندوو بکاتەوە و خەڵکی فێر بکات گوناھ و تاوانی خۆی و ئەو کەسەشی کاری بەو خراپەیە کردبێت دەگرێتە ئەستۆ بەبێ ئەوەی ھیچ لە گوناھ و تاوانی ئەوان کەم بکاتەوە. info