ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
58 : 29

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَنُبَوِّئَنَّهُم مِّنَ ٱلۡجَنَّةِ غُرَفٗا تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ نِعۡمَ أَجۡرُ ٱلۡعَٰمِلِينَ

ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە و ئەو کار و کردەوە چاکانەیان ئەنجامداوە، کە نزیکیان دەکاتەوە لە پەروەردگار، بێگومان لە کۆشکە بەرزەکانی بەھەشتدا نیشتەجێیان دەکەین ڕووبارەکان بە ژێریاندا گوزەر دەکەن و بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، وە نەمان و فەوتان ڕوویان تێناکات، باشترین پاداشتێک لەسەر تاعەت و گوێڕایەڵی اللە تەعالا بدرێتەوە ئەم پاداشتەیە کە ئامادە کراوە بۆ بەندە چاکەکان. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• استعجال الكافر بالعذاب دليل على حمقه.
پەلەکردنی بێباوەڕان لە ھاتنی سزای اللە تەعالا بۆیان بەڵگەیە لەسەر گەمژەیی و بێ عەقڵیان. info

• باب الهجرة من أجل سلامة الدين مفتوح.
دەرگای کۆچکردن لە پێناو سەلامەتی دیندا ھەموو کات لەسەر پشت کراوەیە. info

• فضل الصبر والتوكل على الله.
فەزڵ و گەورەیی ئارامگرتن و پشت بەستن بە اللە تەعالا. info

• الإقرار بالربوبية دون الإقرار بالألوهية لا يحقق لصاحبه النجاة والإيمان.
داننان بە پەروەردگاریەت (ڕبوبیەت) ى اللە تەعالا بەبێ دانان بەخوایەتی و پەرستراویەتی (ئولوھیەت) دا، شایستەی ئەوە نییە خاوەنەکەی ڕزگار بکات لە ئاگری دۆزەخ و باوەڕەکەیشی تەواو بکات. info