ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
44 : 29

خَلَقَ ٱللَّهُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّلۡمُؤۡمِنِينَ

اللە تەعالا ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە بەھەق و ڕاستی، ھەروەھا بە ھیچ و بێھوودە بەدی نەھێناون، بێگومان لەو بەدیھێنانەدا بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکرا ھەن لەسەر دەسەڵاتی اللە تەعالا بۆ باوەڕداران، چونکە بێگومان ئەوان بەڵگە بە بەدیھێنراوەکانی اللە تەعالا دەھێننەوە لەسەر خالق و بەدیھێنەرەکەی، بەڵام بێباوەڕان ھەروا بەسەر ئایەت و نیشانەکانی گەردوون و دەروونی مرۆڤەکان ڕادەبورن بێ ئەوەی ئاوڕێکیان لێ بدەنەوە و بیرێک لە گەورەیی و دەسەڵاتی خالق و بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەوی بکەنەوە. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• أهمية ضرب المثل: (مثل العنكبوت) .
گرنگی نموونە ھێنانەوە، وەک نموونە ھێنانەوە بە جاڵجاڵۆکە لەم سورەتەدا. info

• تعدد أنواع العذاب في الدنيا.
جۆرا و جۆری سزاکان لە دونیادا. info

• تَنَزُّه الله عن الظلم.
اللە تەعالا پاکوبێگەردە و دوورە لە زوڵم و ستەم کردن. info

• التعلق بغير الله تعلق بأضعف الأسباب.
دڵ پەیوەست بوون بە غەیری اللە تەعالاوە پەیوەست بوونە بەلاوازترین ھۆکارەکان. info

• أهمية الصلاة في تقويم سلوك المؤمن.
گرنگی نوێژ کردن لە ڕاستکردنەوەی ڕەوشتی باوەڕدار. info