ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
36 : 29

وَإِلَىٰ مَدۡيَنَ أَخَاهُمۡ شُعَيۡبٗا فَقَالَ يَٰقَوۡمِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ وَٱرۡجُواْ ٱلۡيَوۡمَ ٱلۡأٓخِرَ وَلَا تَعۡثَوۡاْ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُفۡسِدِينَ

بۆ مەدیەنیش شوعەیبی برایانمان بۆ ناردن (برای نەسەب و پشتیان) (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت)، شوعەیب پێی وتن: ئەی گەلەکەم تەنھا اللە تەعالا بپەرستن، وە بە عیبادەت و پەرستنتان بۆی بەھیوا و ئومێدی پاداشتی ڕۆژی دوایی بن، وە لە زەویدا گوناھ و تاوان خراپەکاری بڵاو مەکەنەوە. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• قوله تعالى:﴿ وَقَد تَّبَيَّنَ..﴾ تدل على معرفة العرب بمساكنهم وأخبارهم.
ئایەتی (وَقَد تَّبَيَّنَ...) بەڵگەیە لەسەر ئەوەی عەرەبەکان شارەزای ماڵ و جێگای شوێنەواری گەلی عاد و سەمود بوون. info

• العلائق البشرية لا تنفع إلا مع الإيمان.
پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانی نێوان مرۆڤەکان بەبێ باوەڕ و ئیمان ھیچ سوودێکیان نییە. info

• الحرص على أمن الضيوف وسلامتهم من الاعتداء عليهم.
سووربوون لەسەر پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی میوان لەدەست درێژی کردنی دوژمنان. info

• منازل المُهْلَكين بالعذاب عبرة للمعتبرين.
جێگا و شوێنی لەناوچووەکان بە سزای اللە تەعالا پەند و ئامۆژگاریە بۆ ئەوانەی خاوەن ژیرین و پەند و ئامۆژگاری لێوەردەگرن. info

• العلم بالحق لا ينفع مع اتباع الهوى وإيثاره على الهدى.
شارەزایی و ناسینی ھەق و ڕاستی ھیچ سوودێکی نییە ئەگەر شوێن ھەواو ئارەزوو بکەویت و ھەڵیبژێریت بەسەر ھیدایەت و ڕێنوێنیدا. info