ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
26 : 29

۞ فَـَٔامَنَ لَهُۥ لُوطٞۘ وَقَالَ إِنِّي مُهَاجِرٌ إِلَىٰ رَبِّيٓۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ

لوط (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) باوەڕی بە ئیبراھیم ھێنا، ئیبراھیمیش (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) وتی: بێگومان من کۆچ دەکەم بۆ لای پەروەردگارم بۆ سەر زەوی پیرۆزی شام، بێگومان اللە تەعالا زاڵ و بەدەسەڵاتە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە ئەو کەسەیشی کۆچی کردووە بۆ لای ئەو سوک زەلیل و ڕیسوای ناکات، زۆر دانا و کاربەجێیە لە ئەندازەگیری و بەڕێوەبردنیدا. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• عناية الله بعباده الصالحين حيث ينجيهم من مكر أعدائهم.
یارمەتی اللە تەعالا بۆ بەندە چاکەکانی، بەوەی ڕزگاریان دەکات لە پیلان و فڕوفێڵی دوژمنانیان. info

• فضل الهجرة إلى الله.
فەزڵ و بەرەکەت و چاکەی کۆچکردن بۆ لای اللە تەعالا. info

• عظم منزلة إبراهيم وآله عند الله تعالى.
گەورەیی پلە و پایەی ئیبراھیم و کەسوکارەکەی لای اللە تەعالا. info

• تعجيل بعض الأجر في الدنيا لا يعني نقص الثواب في الآخرة.
پێش خستنی ھەندێک لە ئەجر و پاداشت لە دونیادا، مانای کەمکردنەوەی پاداشت نییە لە دواڕۆژدا. info

• قبح تعاطي المنكرات في المجالس العامة.
قێزەونی ئەنجامدانی گوناھ و تاوان لە کۆڕ و کۆبوونەوە و شوێنە گشتیەکاندا. info