ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
24 : 29

فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوۡمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُواْ ٱقۡتُلُوهُ أَوۡ حَرِّقُوهُ فَأَنجَىٰهُ ٱللَّهُ مِنَ ٱلنَّارِۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ

وەڵامی گەلەکەی ئیبراھیم بۆ ئیبراھیم ئەوە بوو - پاش ئەوەی فەرمانی پێکردن کە اللە تەعالا بەتاک و تەنھایی بپەرستن و دوور بکەونەوە لەپەرستنی بتەکان و ھەرشتێکی تریش جگە لە اللە تەعالا- وتیان: بیکوژن، یان بیخەنە ناو ئاگرەوە و خواکانتان سەربخەن، ئەوە بوو کاتێک ئیبراھیمیان فڕێدایە ناو ئاگرەکەوە اللە تەعالا پاراستی و ئاگرەکە ئەوی نەسوتاند، بێگومان لەو ڕزگارکردنەی ئیبراھیم لە ئاگر پاش فڕێدانە ناویەوە پەند و ئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک باوەڕ دەھێنن، چونکە بێگومان ئەوانە سوود لەپەند و ئامۆژگاری وەردەگرن. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• عناية الله بعباده الصالحين حيث ينجيهم من مكر أعدائهم.
یارمەتی اللە تەعالا بۆ بەندە چاکەکانی، بەوەی ڕزگاریان دەکات لە پیلان و فڕوفێڵی دوژمنانیان. info

• فضل الهجرة إلى الله.
فەزڵ و بەرەکەت و چاکەی کۆچکردن بۆ لای اللە تەعالا. info

• عظم منزلة إبراهيم وآله عند الله تعالى.
گەورەیی پلە و پایەی ئیبراھیم و کەسوکارەکەی لای اللە تەعالا. info

• تعجيل بعض الأجر في الدنيا لا يعني نقص الثواب في الآخرة.
پێش خستنی ھەندێک لە ئەجر و پاداشت لە دونیادا، مانای کەمکردنەوەی پاداشت نییە لە دواڕۆژدا. info

• قبح تعاطي المنكرات في المجالس العامة.
قێزەونی ئەنجامدانی گوناھ و تاوان لە کۆڕ و کۆبوونەوە و شوێنە گشتیەکاندا. info