ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
14 : 29

وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوۡمِهِۦ فَلَبِثَ فِيهِمۡ أَلۡفَ سَنَةٍ إِلَّا خَمۡسِينَ عَامٗا فَأَخَذَهُمُ ٱلطُّوفَانُ وَهُمۡ ظَٰلِمُونَ

بێگومان نوحمان کرد بە پێغەمبەر و ڕەوانەمان کرد بۆ لای گەلەکەی، نۆ سەد و پەنجا ساڵ لە ناویاندا مایەوە بانگی دەکردن بۆ تەوحید و یەکخواپەرستی، کەچی ئەوان بە درۆیان دانا و بەردەوام بوون لەسەر کوفر و بێباوەڕی خۆیان، ئیتر پاش ئەوەی باوەڕیان نەھێنا زریان و لافاو گرتنی و لەناوی بردن، وە ئەوان ستەمیان لە خۆیان کرد بە ھۆی بێباوەڕیان بە اللە تەعالا و بەدرۆ زانینی پێغەمبەرانەوە بۆیە لە ئەنجامدا بەخنکان لەناوچوون. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• الأعمال الصالحة يُكَفِّر الله بها الذنوب.
کار و کردەوە چاکەکان اللە تەعالا گوناھ و تاوانەکانی پێ دەسڕێتەوە. info

• تأكُّد وجوب البر بالأبوين.
جەخت کردنەوە لەسەر چاکەکردن لەگەل دایک و باوکدا. info

• الإيمان بالله يقتضي الصبر على الأذى في سبيله.
باوەڕ بە اللە تەعالا پێویست دەکات لەگەڵیدا بێت ئارامگرتن لەسەر ئەزیەت وئازارەکان لەپێناو ئەو زاتەدا. info

• من سنَّ سُنَّة سيئة فعليه وزرها ووزر من عمل بها من غير أن ينقص من أوزارهم شيء.
ھەر کەسێک کردەوە و ڕێگایەکی خراپ زیندوو بکاتەوە و خەڵکی فێر بکات گوناھ و تاوانی خۆی و ئەو کەسەشی کاری بەو خراپەیە کردبێت دەگرێتە ئەستۆ بەبێ ئەوەی ھیچ لە گوناھ و تاوانی ئەوان کەم بکاتەوە. info