ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
83 : 28

تِلۡكَ ٱلدَّارُ ٱلۡأٓخِرَةُ نَجۡعَلُهَا لِلَّذِينَ لَا يُرِيدُونَ عُلُوّٗا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَا فَسَادٗاۚ وَٱلۡعَٰقِبَةُ لِلۡمُتَّقِينَ

ئەو ماڵی دواڕۆژەمان کردووە بە ماڵی نیعمەت و بەخشش و ڕێز بۆ ئەوانەی لووت بەرز و خۆبەزلزان نین لە زەویدا بەوەی باوەڕ نەھێنن و شوێن ھەق نەکەون، وە خراپەکاریشیان ناوێت بڵاوی بکەنەوە لە زەویدا، وە سەرنجامی چاکیش لەبەھەشت و ناز و نیعمەتەکانی، لە ڕەزامەندی پەروەردگار بۆ خواناسان و پارێزکارانە، ئەوانەی فەرمانەکانی ئەو جێ بەجێ دەکەن و دوور دەکەونەوە لە ڕێگریەکانی. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• كل ما في الإنسان من خير ونِعَم، فهو من الله خلقًا وتقديرًا.
ھەموو چاکە و ناز و نیعمەتێک بەسەر مرۆڤەوەیە ھەر ھەمووی لە اللە تەعالاوەیە کە ئەو بەدیھێنەر و ئەندازەگیریەتی. info

• أهل العلم هم أهل الحكمة والنجاة من الفتن؛ لأن العلم يوجه صاحبه إلى الصواب.
خەڵکانی خاوەن علیم و زانست ئەوانەن کە حیکمەت و داناییان ھەیە و ڕزگار دەبن لە فیتنە و بێباوەڕی، چونکە بێگومان عیلم و زانست خاوەنەکەی بەرەو چاکە ئاڕاستە دەکات. info

• العلو والكبر في الأرض ونشر الفساد عاقبته الهلاك والخسران.
لووت بەرزی و خۆ بەزلزانین لەسەر زەوی و بڵاو کردنەوەی فەساد و خراپەکاری سەرەنجامەکەی خەسارۆمەندی و تیاچوونە. info

• سعة رحمة الله وعدله بمضاعفة الحسنات للمؤمن وعدم مضاعفة السيئات للكافر.
فراوانی ڕەحمەت و بەزەیی و دادگەری اللە تەعالا، ئەوەیە کردەوە چاکەکان بۆ باوەڕداران چەند قات دەکاتەوە، لەبەرامبەر ئەمەشدا کردەوە خراپەکان تەنھا وەک خۆی ھەژمار دەکات لەسەر بێباوەڕان. info