ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
79 : 28

فَخَرَجَ عَلَىٰ قَوۡمِهِۦ فِي زِينَتِهِۦۖ قَالَ ٱلَّذِينَ يُرِيدُونَ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا يَٰلَيۡتَ لَنَا مِثۡلَ مَآ أُوتِيَ قَٰرُونُ إِنَّهُۥ لَذُو حَظٍّ عَظِيمٖ

ڕۆژێک قارون خۆی ڕازاندەوە و ھاتە دەر بۆ ناو گەلەکەی، ئەوانەی مەبەستیان جوانی و ڕازاوەیی دونیا بوو لە کۆمەڵ و دەست و پێوەندەی قاروون، وتیان: خۆزگە ھێندەی بە قارون دراوە لە جوانی و ڕازاوەیی و سەروەت و سامانی دونیا بە ئێمەیش دەدرا، بەڕاستی قارون خاوەنی بەختێکی گەورەیە ئەمەی ھەموو پێدراوە. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• كل ما في الإنسان من خير ونِعَم، فهو من الله خلقًا وتقديرًا.
ھەموو چاکە و ناز و نیعمەتێک بەسەر مرۆڤەوەیە ھەر ھەمووی لە اللە تەعالاوەیە کە ئەو بەدیھێنەر و ئەندازەگیریەتی. info

• أهل العلم هم أهل الحكمة والنجاة من الفتن؛ لأن العلم يوجه صاحبه إلى الصواب.
خەڵکانی خاوەن علیم و زانست ئەوانەن کە حیکمەت و داناییان ھەیە و ڕزگار دەبن لە فیتنە و بێباوەڕی، چونکە بێگومان عیلم و زانست خاوەنەکەی بەرەو چاکە ئاڕاستە دەکات. info

• العلو والكبر في الأرض ونشر الفساد عاقبته الهلاك والخسران.
لووت بەرزی و خۆ بەزلزانین لەسەر زەوی و بڵاو کردنەوەی فەساد و خراپەکاری سەرەنجامەکەی خەسارۆمەندی و تیاچوونە. info

• سعة رحمة الله وعدله بمضاعفة الحسنات للمؤمن وعدم مضاعفة السيئات للكافر.
فراوانی ڕەحمەت و بەزەیی و دادگەری اللە تەعالا، ئەوەیە کردەوە چاکەکان بۆ باوەڕداران چەند قات دەکاتەوە، لەبەرامبەر ئەمەشدا کردەوە خراپەکان تەنھا وەک خۆی ھەژمار دەکات لەسەر بێباوەڕان. info