ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
41 : 28

وَجَعَلۡنَٰهُمۡ أَئِمَّةٗ يَدۡعُونَ إِلَى ٱلنَّارِۖ وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ لَا يُنصَرُونَ

ئەوانمان کردە پێشەوا بۆ ھەموو کەسانێکی یاخی و گومڕابوو کە بانگی خەڵکی دەکەن بۆ ناو ئاگری دۆزەخ، بەوەی ھەرچی کوفر و بێباوەڕی و ھۆکاری گومڕابوونە بڵاوی دەکەنەوە لەناو خەڵکیدا، وە لەڕۆژی دواییشدا ڕزگاریان نابێت لەسزا، بەڵکو سزایان بۆ چەند قات دەبێتەوە چونکە کوفر و بێباوەڕی و گوناهـ و تاوانیان پیشانی خەڵکیدا، وە بانگی خەڵکیان کرد بۆ گومڕابوون، ھەرچی کەسێکیش کاری بەو بانگەوازەی ئەوان کردبێت، خراپە و تاوان و گوناھی ئەوانیشی بۆ دەنوسرێت، وە ھەر کەسێکی تریش دوای ئەوان شوێن ئەوان بکەوێت و کار بەوە بکات ئەوان بانگەوازیان بۆ کردووە. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• رَدُّ الحق بالشبه الواهية شأن أهل الطغيان.
بەرپەرچدانەوەی ھەق و ڕاستی بەگومان و دوودڵی بێ بنەما کاری خەڵکی یاخی بووە. info

• التكبر مانع من اتباع الحق.
خۆبەزلزانین ڕێگرە لە شوێنکەوتنی ھەق و ڕاستی. info

• سوء نهاية المتكبرين من سنن رب العالمين.
سەرەنجامی خراپی خۆبەزلزانەکان لە دونیا و دواڕۆژدا سوننەتێکی پەروەردگاری جیھانیانە. info

• للباطل أئمته ودعاته وصوره ومظاهره.
ناھەق و باتڵ پێشەوا و بانگخواز و شکڵ و شێواز و ڕواڵەتی خۆی ھەیە. info