ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
36 : 27

فَلَمَّا جَآءَ سُلَيۡمَٰنَ قَالَ أَتُمِدُّونَنِ بِمَالٖ فَمَآ ءَاتَىٰنِۦَ ٱللَّهُ خَيۡرٞ مِّمَّآ ءَاتَىٰكُمۚ بَلۡ أَنتُم بِهَدِيَّتِكُمۡ تَفۡرَحُونَ

کاتێک نێرراوەکەی شاژن و کۆمەڵێک لەدەست و پێوەندەکەی بەو دیارییەی ھەڵیانگرتبوو چوونە لای سولەیمان، ئەوە بوو سولەیمان تووڕە بوو لە ھێنانی دیاریەکە و پێی وتن: ئایا دەتانەوێت بەماڵ و سامانی دونیا ھاوکاریم بکەن و یارمەتیم بدەن، بۆ ئەوەی وازتان لێ بھێنم، ئەوەی اللە تەعالا لە پێغەمبەرایەتی و پاشایەتی و ماڵ و موڵکی دونیا پێی بەخشیووم زۆر لەوە چاکترە بە ئێوەی داوە، بەڵکو ئەوە ھەر ئێوەن بەوەی وەک دیاری لە ماڵی دونیا بۆتان دێت دڵخۆشن پێی. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• عزة الإيمان تحصّن المؤمن من التأثر بحطام الدنيا.
عیززەت و سەربەرزی باوەڕ و ئیمان، وا لە کەسی باوەڕدار دەکات کە بەماڵ و سەروەت و سامانی دونیا ھیچ کاریگەر نەبێت. info

• الفرح بالماديات والركون إليها صفة من صفات الكفار.
دڵخۆش بوون بە شتە مادییەکان و پاڵدان پێوەی سیفەتێکە لە سیفەتی بێباوەڕان. info

• يقظة شعور المؤمن تجاه نعم الله.
بەئاگایی شعور و ھەستی باوەڕدار لەبەرامبەر نیعمەت و چاکەکانی اللە تەعالادا. info

• اختبار ذكاء الخصم بغية التعامل معه بما يناسبه.
تاقیکردنەوەی ئاستی زیرەکی نەیارانت بۆ ئەوەی مامەڵەیەکی شیاویان لەگەڵدا بکەیت. info

• إبراز التفوق على الخصم للتأثير فيه.
دەرخستنی پێشکەوتنەکانی خۆت بۆ نەیارەکانت بۆ ئەوەی کاریگەریان لەسەر دروست بکەیت. info