ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
14 : 27

وَجَحَدُواْ بِهَا وَٱسۡتَيۡقَنَتۡهَآ أَنفُسُهُمۡ ظُلۡمٗا وَعُلُوّٗاۚ فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُفۡسِدِينَ

بەھۆی ستەم و خۆبەزلزانینیانەوە باوەڕیان بەم نیشانە و ئایەتانە نەکرد، وە دانیان پێیدا نەنا ، لەگەڵ ئەوەیشدا لەناخەوە دڵنیا بوون ئەو نیشانە و ئایەتانە لەلایەن اللە وەیە، - ئەی پێغەمبەر- سەرنج بدە سەرەنجامی خراپەکاران چۆن بوو لەسەر زەویدا بەھۆی بێباوەڕی و گوناھ و تاوانیانەوە ، لەناومان بردن و ھەموویانمان کاول کرد. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• التبسم ضحك أهل الوقار.
زەردەخەنە ، پێکەنینی خەڵکی بە ویقار و خاوەن پێگەیە. info

• شكر النعم أدب الأنبياء والصالحين مع ربهم.
شوکر و سوپاسی نیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالا ئادابی پێغەمبەران و چاکەکارانە لەگەڵ پەروەردگاریاندا. info

• الاعتذار عن أهل الصلاح بظهر الغيب.
بیانوو ھێنانەوە بۆ کەسی چاکەكار لەپاشە ملە کارێکی باشە. info

• سياسة الرعية بإيقاع العقاب على من يستحقه، وقبول عذر أصحاب الأعذار.
سیاسەت و بەڕێوەبردنی ژێر دەستەکان بەسزادانی ئەوانەیان کە شایستەی سزادانن، وە ڕازی بوون بە عوزر و بیانووی خاوەن عوزرەکانیش سیفەتی پیاوی دەوڵەتدارە. info

• قد يوجد من العلم عند الأصاغر ما لا يوجد عند الأكابر.
ھەندێک جار عیلم و زانستێک لای کەسانێکی کەم تەمەن دەست دەکەون لای گەورەکان بەدەست ناکەون. info