ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
227 : 26

إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَذَكَرُواْ ٱللَّهَ كَثِيرٗا وَٱنتَصَرُواْ مِنۢ بَعۡدِ مَا ظُلِمُواْۗ وَسَيَعۡلَمُ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓاْ أَيَّ مُنقَلَبٖ يَنقَلِبُونَ

جگە لە ئەو شاعیرانە نەبێت باوەڕیان ھێناوە و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، وە زۆریش یادی اللە تەعالا دەکەن، وە بەو توانای ھەیانە پشتگیری لە باوەڕداران دەکەن دژ بە دوژمنانی اللە تەعالا دوای ئەوەی ستەمیان لێکردن، وەک حەسانی کوڕی ثابت ( اللەی لێ ڕازی بێت)، وە لەمەودوا ئەوانەی ستەمیان کردووە بە ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا و دەست درێژی کردنە سەر بەندەکانی، باش دەزانن کە چۆن گەڕانەوەیەک دەگەڕێنەوە بۆ لای اللە دوای مردن، بێگومان دەگەڕێنەوە بۆ وێستگەیەکی زۆر گەورە و لێپرسینەوەیەکی زۆر وردیش. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• إثبات العدل لله، ونفي الظلم عنه.
چەسپاندن و جێگیر کردنی سیفەتی عەدل و دادپەروەری بۆ زاتی (اللە) ، وە دوور خستنەوە و نەفی کردنی سیفەتی زوڵم و ستەم لێی. info

• تنزيه القرآن عن قرب الشياطين منه.
پاک ڕاگرتنی قورئانی پیرۆز لەوەی شەیتانەکان توانیبێتیان نزیکی کەوتبنەوە. info

• أهمية اللين والرفق للدعاة إلى الله.
گرنگی نەرم و نیانی و لەسەرخۆیی بۆ ئەوانەی بانگەواز بۆ لای اللە تەعالا دەکەن. info

• الشعر حَسَنُهُ حَسَن، وقبيحه قبيح.
شیعر و ھۆنراوە، چاکەکەی چاکە و خراپەکەیشی خراپە. info