ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
8 : 25

أَوۡ يُلۡقَىٰٓ إِلَيۡهِ كَنزٌ أَوۡ تَكُونُ لَهُۥ جَنَّةٞ يَأۡكُلُ مِنۡهَاۚ وَقَالَ ٱلظَّٰلِمُونَ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلٗا مَّسۡحُورًا

یان ئەگەر ڕاست دەکات پێغەمبەرە، دەبوو گەنجینە و خەزێنەیەکی لە ئاسمانەوە بۆ دابەزایە، یان باخ و بێستانێکی ھەبوایە لە بەروبومەکەی بخواردایە، ئیتر ئەو کاتە پێویستی بەوە نەدەبوو کە لە بازاڕدا بە شوێن ڕزق و ڕۆزیدا بگەڕێت، وە ئەم ستەمکارانە بە باوەڕدارانیان دەووت: ئێوە تەنھا شوێن پێغەمبەرێک نەکەوتوون، بەڵکو شوێن پیاوێکی جادوولێکراو کەوتوون، جادوو زاڵ بووە بەسەر عەقڵ و ژیریدا. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• اتصاف الإله الحق بالخلق والنفع والإماتة والإحياء، وعجز الأصنام عن كل ذلك.
وەسف کردنی پەرستراوی ھەق و ڕاستی، بەوەی ئەو زاتە بەرز و پیرۆزە شتەکان بەدی دەھێنێت و سوود و قازانج و مردن و زیندووبوونەوەی بەدەستە، لە کاتێکدا بت و پەرستراوەکانی تر دەسەوسانن لەوەھا کارێک. info

• إثبات صفتي المغفرة والرحمة لله.
چەسپاندن و جێگیرکردنی ھەردوو سیفەتی لێخۆشبوون و ڕەحمەت و میھرەبانی بۆ زاتی اللە تەعالا. info

• الرسالة لا تستلزم انتفاء البشرية عن الرسول.
پەیامی پێغەمبەرایەتی ئەوە پێویست ناکات کە پێغەمبەر نابێت مرۆڤ بێت. info

• تواضع النبي صلى الله عليه وسلم حيث يعيش كما يعيش الناس.
تەوازع و خۆ بەگەورە نەزانینی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لەئاست خەڵكیدا، خەڵکی چۆن ژیاون ئەویش ھەر وەک ئەوان ژیاوە. info