ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
32 : 25

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَوۡلَا نُزِّلَ عَلَيۡهِ ٱلۡقُرۡءَانُ جُمۡلَةٗ وَٰحِدَةٗۚ كَذَٰلِكَ لِنُثَبِّتَ بِهِۦ فُؤَادَكَۖ وَرَتَّلۡنَٰهُ تَرۡتِيلٗا

ئەمجا ئەوانەی باوەڕیان بە اللە تەعالا نییە دەڵێن: بۆچی قورئان ھەمووی بەیەکجار دانەبەزی بۆ پێغەمبەر، وە بۆچی بەبەش بەش دابەزی بۆی؟ اللە (سبحانە وتعالی) وەڵامیان دەداتەوە و دەفەرموێت: ئەم قورئانەمان بەبەش بەش و جیا جیا (وە لە ماوەی بیست و سێ ساڵدا) دابەزاند تاوەکو دڵی تۆی پێ جێگیر و دامەزراو بکەین -ئەی پێغەمبەر- وە ھێدی ھێدی خوێندمانەوە بۆت و دامانبەزاند بۆ سەرت تاوەکو ئاسان بێت بۆ تێگەیشتن و لەبەرکردنی. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• الكفر مانع من قبول الأعمال الصالحة.
کوفر و بێباوەڕی ڕێگرە لە گیرا بوونی کار و کردەوە چاکەکان، چونکە مەرجی سەرەکی بۆ وەرگرتنی ھەر کار وکردەوەیەكی چاکە ئیمان و باوەڕێکی ڕاست و دروستە. info

• خطر قرناء السوء.
ئەم ئایەتانە مەترسی ھاوەڵ و ھاوڕێی خراپمان بۆ دەردەخەن. info

• ضرر هجر القرآن.
زیانی جێھێشتن و وازھێنان لە قورئان خوێندنەوە و کار پێ نەکردنی. info

• من حِكَمِ تنزيل القرآن مُفَرّقًا طمأنة النبي صلى الله عليه وسلم وتيسير فهمه وحفظه والعمل به.
یەکێک لەو حیکمەتانەی کە قورئانی پیرۆز بە بەش بەش و کەم کەم دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) تاوەکو بەئاسانی لێی تێ بگات، وە ئاسانیش بێت بۆ لەبەر کردن و کار پێکردنی، چونکە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) خوێنەواری نەبووە. info