ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
3 : 25

وَٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةٗ لَّا يَخۡلُقُونَ شَيۡـٔٗا وَهُمۡ يُخۡلَقُونَ وَلَا يَمۡلِكُونَ لِأَنفُسِهِمۡ ضَرّٗا وَلَا نَفۡعٗا وَلَا يَمۡلِكُونَ مَوۡتٗا وَلَا حَيَوٰةٗ وَلَا نُشُورٗا

بتپەرست و موشریکەکان چەند پەرستراوێکیان جگە لە اللە بۆ خۆیان بڕیاردا کەھیچ شتێکی بچوک یان گەورە بەدی ناھێنن، بەڵکو ئەو بتانە خۆیشیان بەدیھاتوون، بێگومان ئەوانیش اللە تەعالا لەنەبوونەوە بەدیھێناون، ھەروەھا مردن و ژیان و زیندووبوونەوەی خۆشیان بەدەست نییە، وە ناتوانن مردووی ناو گۆڕەکانیش زیندوو بکەنەوە. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• اتصاف الإله الحق بالخلق والنفع والإماتة والإحياء، وعجز الأصنام عن كل ذلك.
وەسف کردنی پەرستراوی ھەق و ڕاستی، بەوەی ئەو زاتە بەرز و پیرۆزە شتەکان بەدی دەھێنێت و سوود و قازانج و مردن و زیندووبوونەوەی بەدەستە، لە کاتێکدا بت و پەرستراوەکانی تر دەسەوسانن لەوەھا کارێک. info

• إثبات صفتي المغفرة والرحمة لله.
چەسپاندن و جێگیرکردنی ھەردوو سیفەتی لێخۆشبوون و ڕەحمەت و میھرەبانی بۆ زاتی اللە تەعالا. info

• الرسالة لا تستلزم انتفاء البشرية عن الرسول.
پەیامی پێغەمبەرایەتی ئەوە پێویست ناکات کە پێغەمبەر نابێت مرۆڤ بێت. info

• تواضع النبي صلى الله عليه وسلم حيث يعيش كما يعيش الناس.
تەوازع و خۆ بەگەورە نەزانینی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لەئاست خەڵكیدا، خەڵکی چۆن ژیاون ئەویش ھەر وەک ئەوان ژیاوە. info