ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
38 : 24

لِيَجۡزِيَهُمُ ٱللَّهُ أَحۡسَنَ مَا عَمِلُواْ وَيَزِيدَهُم مِّن فَضۡلِهِۦۗ وَٱللَّهُ يَرۡزُقُ مَن يَشَآءُ بِغَيۡرِ حِسَابٖ

ئەو کەسانە ئەوەیان کرد بۆ ئەوەی اللە تەعالا لەسەر ئەو کار و کردەوە چاکانەی ئەنجامیاندا پاداشتیان بداتەوە، وە لە پاداشتی ئەوەشدا فەزڵ و چاکەی خۆی بۆیان زیاد بکات، اللە تەعالا ڕزق و ڕۆزی ئەوانە لەبەرامبەر کار وکردەوەکانیان بەبێ سنور و بێ ژمار دەداتەوە. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• موازنة المؤمن بين المشاغل الدنيوية والأعمال الأخروية أمر لازم.
کێشانە و بەراوردکردنی باوەڕداران، لە نێوان مەشغەڵەت و سەرقاڵی دونیایی و کار و کردەوە دواڕۆژییەکان کارێکی زۆر پێویستە. info

• بطلان عمل الكافر لفقد شرط الإيمان.
بەتاڵی کار و کردەوەی بێباوەڕان لەبەر نەبوونی مەرجی باوەڕ و ئیمان. info

• أن الكافر نشاز من مخلوقات الله المسبِّحة المطيعة.
بێگومان کەسی بێباوەڕ لەناو ھەموو بەدیھێنراوەکانی اللە تەعالادا مەخلوقێکی نامۆیە، چونکە ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان گویڕایەڵن و لە فەرمانی اللە تەعالا دەرناچن. info

• جميع مراحل المطر من خلق الله وتقديره.
سەرجەم قۆناغەکانی باران بارین مەخلوق و بەدھێنراوی اللە تەعالایە، وە ھەموویشی بە پێی ئەو تەقدیر و ھەڵسەنگاندنەیە کە زاتی پیرۆزی اللە تەقدیری کردووە. info