ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
37 : 24

رِجَالٞ لَّا تُلۡهِيهِمۡ تِجَٰرَةٞ وَلَا بَيۡعٌ عَن ذِكۡرِ ٱللَّهِ وَإِقَامِ ٱلصَّلَوٰةِ وَإِيتَآءِ ٱلزَّكَوٰةِ يَخَافُونَ يَوۡمٗا تَتَقَلَّبُ فِيهِ ٱلۡقُلُوبُ وَٱلۡأَبۡصَٰرُ

پیاوانێک ھەن بازرگانی و کڕین و فرۆشتن لە یادی اللە تەعالا و نوێژ کردن بەجوانترین و تەواوترین شێوە و پێدانی زەکات بەو کەسانەی شایستەی زەکاتن بێ ئاگا و غافڵیان ناکات، ئەو کەسانە لە ڕۆژی قیامەت دەترسن، ئەو ڕۆژەی دڵەکان تێیدا دەگۆڕێن و وەردەگەڕێن لە نێوان ھیوا بوون بە ڕزگار بوون لە سزای دۆزەخ و ترسان لە تێکەوتنی، وە ڕۆژێکە چاوەکانیش وەردەگەڕێن و گشت دەگەڕێن تەماشا دەکات بزانێت چارەنووسی بۆ کوێ دەڕوات. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• موازنة المؤمن بين المشاغل الدنيوية والأعمال الأخروية أمر لازم.
کێشانە و بەراوردکردنی باوەڕداران، لە نێوان مەشغەڵەت و سەرقاڵی دونیایی و کار و کردەوە دواڕۆژییەکان کارێکی زۆر پێویستە. info

• بطلان عمل الكافر لفقد شرط الإيمان.
بەتاڵی کار و کردەوەی بێباوەڕان لەبەر نەبوونی مەرجی باوەڕ و ئیمان. info

• أن الكافر نشاز من مخلوقات الله المسبِّحة المطيعة.
بێگومان کەسی بێباوەڕ لەناو ھەموو بەدیھێنراوەکانی اللە تەعالادا مەخلوقێکی نامۆیە، چونکە ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان گویڕایەڵن و لە فەرمانی اللە تەعالا دەرناچن. info

• جميع مراحل المطر من خلق الله وتقديره.
سەرجەم قۆناغەکانی باران بارین مەخلوق و بەدھێنراوی اللە تەعالایە، وە ھەموویشی بە پێی ئەو تەقدیر و ھەڵسەنگاندنەیە کە زاتی پیرۆزی اللە تەقدیری کردووە. info