ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
24 : 23

فَقَالَ ٱلۡمَلَؤُاْ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَوۡمِهِۦ مَا هَٰذَآ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُكُمۡ يُرِيدُ أَن يَتَفَضَّلَ عَلَيۡكُمۡ وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ لَأَنزَلَ مَلَٰٓئِكَةٗ مَّا سَمِعۡنَا بِهَٰذَا فِيٓ ءَابَآئِنَا ٱلۡأَوَّلِينَ

ناودار و گەورەکانیان ئەوانەیان کە بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا لە گەلەکەی ، بە شوێنکەوتە و خەڵکە ڕەشۆکیەکەیان وت: ئەم کەسەی بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەکات و خۆی لێ بووە بە پێغەمبەر تەنھا وەک ئێوە مرۆڤێکە و ھیچی تر، ئەیەوێت ببێت بە گەورە و سەرداری ئێوە، ئەگەر اللە بیویستایە پێغەمبەرێک بۆ ئێمە بنێرێت ئەوا فریشتەیەکی بۆ دەناردین نەک مرۆڤێک، ئێمە پێشتر شتێکی وامان لە پێشین و باوباپیرانی خۆمانەوە گوێ لێ نەبووە کە مرڤێک ببێت بەپێغەمبەر، کەوابێت با ھەر بۆ خۆی بڵێت من پێغەمبەری ئێوەم. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• لطف الله بعباده ظاهر بإنزال المطر وتيسير الانتفاع به.
ڕەحمەت و میھرەبانی اللە تەعالا بەرامبەر بەندەکانی بەوەی لە ئاسمانەوە بارانیان بۆ دەبارێنێت، نەک ھەر ھێندە ، سوود و کەڵک لێوەرگرتنیشی بۆ ئاسان کردوون. info

• التنويه بمنزلة شجرة الزيتون.
ئاماژەکردن بەپلە و پایە و گرنگی درەختی زەیتون لە قورئاندا. info

• اعتقاد المشركين ألوهية الحجر، وتكذيبهم بنبوة البشر، دليل على سخف عقولهم.
باوەڕی بتپەرست و موشریکەکان بەوەی باوەڕیان ھەبوو کە بەردێک خوا و پەرستراویان بێت، بەڵام باوەڕیان بەوە نەدەکرد کە مرۆڤێک ببێت بە پێغەمبەریان، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر کەم عەقڵی و گێژی و وێژیان. info

• نصر الله لرسله ثابت عندما تكذبهم أممهم.
سەرکەوتن و یارمەتیدانی اللە تەعالا بۆ پێغەمبەرەکانی جێگیر و چەسپاوە ھەرکاتێک گەل و ئوممەتەکانیان باوەڕیان پێنەکردن و پشتیان ھەڵکرد لە پەیامەکەیان. info