ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ:close

external-link copy
75 : 23

۞ وَلَوۡ رَحِمۡنَٰهُمۡ وَكَشَفۡنَا مَا بِهِم مِّن ضُرّٖ لَّلَجُّواْ فِي طُغۡيَٰنِهِمۡ يَعۡمَهُونَ

ئەگەر ڕەحممان پێ بکردنایە و ئەو وشکە ساڵی و برسێتی و قات و قڕیەمان لەسەر ھەڵگرتنایە، ئەوا ھەر بەردەوام دەبوون لە گومڕایی و لادان لە ھەق و ڕاستی و دۆش دادەمان و سەرگەردان دەبوون. info
التفاسير:

external-link copy
76 : 23

وَلَقَدۡ أَخَذۡنَٰهُم بِٱلۡعَذَابِ فَمَا ٱسۡتَكَانُواْ لِرَبِّهِمۡ وَمَا يَتَضَرَّعُونَ

بێگومان بە چەندەھا ناڕەحەتی و بەڵا و موسیبەت تاقیمان کردنەوە، کەچی ملکەچی پەروەردگاریان نەبوون، وە بەترس و گەردنکەچیەوە لێی نەپاڕانەوە تاوەکو بەڵا و موسیبەتەکانیان لە کاتی دابەزین لەسەر ھەڵگیرێت. info
التفاسير:

external-link copy
77 : 23

حَتَّىٰٓ إِذَا فَتَحۡنَا عَلَيۡهِم بَابٗا ذَا عَذَابٖ شَدِيدٍ إِذَا هُمۡ فِيهِ مُبۡلِسُونَ

تا ئەو کاتەی دەرگای سزایەکی توندیان لێ دەکەینەوە، ئیتر کتوپر سەرسام ئەمێنن و نائومێد ئەبن لە ھەموو خێر و دەروو لێکردنەوەیەک. info
التفاسير:

external-link copy
78 : 23

وَهُوَ ٱلَّذِيٓ أَنشَأَ لَكُمُ ٱلسَّمۡعَ وَٱلۡأَبۡصَٰرَ وَٱلۡأَفۡـِٔدَةَۚ قَلِيلٗا مَّا تَشۡكُرُونَ

- ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان بە زیندووبووونەوە و ھاتنی ڕۆژی دوایی نییە- ھەر اللە (سبحانە وتعالی) یە گوێی پێ داون بۆ ئەوەی پێی ببیستن، وە چاوی پێداون بۆ ئەوەی پێی ببینن، وە دڵی پێداون بۆ ئەوەی بە ھۆیەوە لە شتەکان تێبگەن، لەگەڵ ئەوەدا زۆر کەم سوپاس و شوکری اللە تەعالا دەکەن لە سەر ئەو نیعمەتانە. info
التفاسير:

external-link copy
79 : 23

وَهُوَ ٱلَّذِي ذَرَأَكُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَإِلَيۡهِ تُحۡشَرُونَ

- ئەی خەڵکینە - ھەر اللە تەعالایە ھەمووتانی بەدیھێناوە لەسەر زەوی، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھەر بۆ لای ئەو کۆ دەکرێنەوە تاوەکو لێپرسینەوەتان لەگەڵدا بکات و پاداشتی کردەوەکانتان بداتەوە و تۆڵەی گوناھ و تاوانەکانیشتان لێ بسێنێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
80 : 23

وَهُوَ ٱلَّذِي يُحۡيِۦ وَيُمِيتُ وَلَهُ ٱخۡتِلَٰفُ ٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ

ھەر زاتی اللە تەعالایە کە زیندووتان دەکاتەوە، جگە لە ئەو کەسی تر مردووەکان زیندوو ناکاتەوە، وە ھەر ئەویشە خەڵکی دەمرێنێت، جگە لە ئەو کەس ناتوانێت کەس بمرێنێت، وە تەنھا ئەویشە تەقدیری جیاوازی شەو و ڕۆژ، تاریکی و ڕووناکی و کورتی و درێژیان دەکات، دەی ئیتر بۆچی بیر ناکەنەوە و تێڕانامێنن لە دەسەڵاتی ئەو، وە بیر ناکەنەوە لەوەی کە بەتەنھا ھەر خۆی ئەم گەردوونەی بەدیھێناوە و بەڕێوەیشی دەبات. info
التفاسير:

external-link copy
81 : 23

بَلۡ قَالُواْ مِثۡلَ مَا قَالَ ٱلۡأَوَّلُونَ

بیریان نەکردەوە و ژیر نەبوون، بەڵکو ئەمانیش ھەر ئەوەیان دەووتەوە کە باوباپیرانیان لە کوفر و بێباوەڕی دەیانووتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
82 : 23

قَالُوٓاْ أَءِذَا مِتۡنَا وَكُنَّا تُرَابٗا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَبۡعُوثُونَ

بەلایانەوە دوور بوو کە زیندوو بکرێنەوە و نکۆڵیان لێدەکرد و دەیانووت: ئایا ئەگەر مردین و بووین بە گڵ و ئێسکی ڕزیوو، جارێکی تر زیندوو دەکرێینەوە بۆ لێپریسنەوە لە گەڵدا کردن؟! info
التفاسير:

external-link copy
83 : 23

لَقَدۡ وُعِدۡنَا نَحۡنُ وَءَابَآؤُنَا هَٰذَا مِن قَبۡلُ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّآ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ

سوێند بە الله بەڵێنی وا بەخۆمان درا کە پاش مردن زیندوو دەکرێینەوە، وە پێشتریش ئەم بەڵێنە بە باوباپیرانیشمان درا، بەڵام ئەو بەڵێنەمان نەبینی بێتەدی، ئەم قسانە تەنھا قسەی پڕوپوچ و ئەفسانەی پێشینانە. info
التفاسير:

external-link copy
84 : 23

قُل لِّمَنِ ٱلۡأَرۡضُ وَمَن فِيهَآ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ

- ئەی پێغەمبەر - بەو بێباوەڕانە بڵێ كە نکۆڵی لە زیندووبوونەوە دەکەن: ئەم زەوییە و ئەوەیشی تێیدایە ھی کێیە ئەگەر ئێوە دەزانن و شارەزاییتان ھەیە ؟ info
التفاسير:

external-link copy
85 : 23

سَيَقُولُونَ لِلَّهِۚ قُلۡ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ

لە وەڵامدا دەڵێن: زەوی و ئەوەشی لە زەویدایە ھەر ھەمووی موڵکی اللە تەعالایە و ئەو خاوەنیەتی، دەی تۆیش پێیان بڵێ: کەوابێت ئیتر بۆ بیر ناکەنەوە لە زاتێک خاوەنی زەوی و ھەرچی لەزەویشدایە، بە دەسەڵاتە پاش مردن زیندوویشتان بکاتەوە؟ info
التفاسير:

external-link copy
86 : 23

قُلۡ مَن رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ ٱلسَّبۡعِ وَرَبُّ ٱلۡعَرۡشِ ٱلۡعَظِيمِ

پێیان بڵێ: کێ پەروەردگار و بەدیھێنەری ھەر حەوت ئاسمانەکەیە؟ وە کێ پەروەردگار و بەدیھێنەری عەرشی گەورە و مەزنە، ئەو عەرشەی ھیچ بەدیھێنراوێک نییە ھێندەی ئەو گەورە و مەزن بێت؟ info
التفاسير:

external-link copy
87 : 23

سَيَقُولُونَ لِلَّهِۚ قُلۡ أَفَلَا تَتَّقُونَ

لە وەڵامدا دەڵێن: ھەر حەوت ئاسمانەکە و عەرشی گەورەیش موڵکی اللە تەعالایە، تۆیش پێیان بڵێ: دەی ئیتر بۆ لەو زاتە ناترسن؟ فەرمانەکانی بەجێ بھێنن و دووریش بکەونەوە لەڕێگری و سەرپێچیەکانی تاوەکو ڕزگارتان ببێت لە سزای سەختی ئەو ؟ info
التفاسير:

external-link copy
88 : 23

قُلۡ مَنۢ بِيَدِهِۦ مَلَكُوتُ كُلِّ شَيۡءٖ وَهُوَ يُجِيرُ وَلَا يُجَارُ عَلَيۡهِ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ

پێیان بڵێ: ئایا موڵک و دەسەڵاتی گشت بوونەوەر بەدەست کێیە؟ وە کێیە ھیچی لە موڵک و دەسەڵاتی لێی ون نابێت؟ وە کێیە دێت بەھانای ھەر کەسێک لە بەندەکانی ئەگەر بیەوێت، وە ھیچ کەسێکیش نییە بتوانێت پەنای کەسێک بدات ئەگەر ئەو سزای بدات، ئەگەر ئێوە دەزانن کێیە ئادەی پێم بڵێن ؟ info
التفاسير:

external-link copy
89 : 23

سَيَقُولُونَ لِلَّهِۚ قُلۡ فَأَنَّىٰ تُسۡحَرُونَ

لە وەڵامدا دەڵێن: موڵک و دەسەڵاتی گشت بوونەوەر ھەموو بە دەستی اللە تەعالایە، تۆیش پێیان بڵێ: ئیتر چۆن فریوو دەخۆن و عەقڵتان نامێنێت؟ لەگەڵ ئەوەدا دان دەنێن بەو ڕاستیانەدا کەچی جگە لە اللە تەعالادا شتی تر دەپەرستن؟! info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• عدم اعتبار الكفار بالنعم أو النقم التي تقع عليهم دليل على فساد فطرهم.
لەبەر ئەوەی بێباوەڕان پەند و ئامۆژگاری وەرناگرن لەو نیعمەت و بەخششانە، یان لەو سزا و ناڕەحەتیانەی دووچاریان دەبێت، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر خراپ بوونی ئەو فیترەتە پاکەی کە ئەوانی لەسەری بەدیھێنراون . info

• كفران النعم صفة من صفات الكفار.
ناشکوری و کوفری نیعمەتەکانی پەروەردگار، سیفەتێکە لە سیفەتەکانی بێباوەڕان. info

• التمسك بالتقليد الأعمى يمنع من الوصول للحق.
دەستگرتن بەچاولێکەری کوێرانەوە دەبێتە مایەی ڕێگرتن لە گەیشتن بە ھەق و ڕاستییەکان. info

• الإقرار بالربوبية ما لم يصحبه إقرار بالألوهية لا ينجي صاحبه.
داننان بە پەروەردگاریەتی اللە تەعالا مادام ھاوڕێ و ھاوتەریب نییە لەگەڵ داننان بە یەکخواپەرستیدا، خاوەنەکەی ڕزگار ناکات لە ئاگری دۆزەخ و سزای سەختی پەروەردگار. info