ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
29 : 22

ثُمَّ لۡيَقۡضُواْ تَفَثَهُمۡ وَلۡيُوفُواْ نُذُورَهُمۡ وَلۡيَطَّوَّفُواْ بِٱلۡبَيۡتِ ٱلۡعَتِيقِ

پاشان با ھەرچی ڕوکن و واجيبی تری حەجەکەیانە ئەنجامی بدەن، وە لە ئیحرام دەربچن و تەحەلول بکەن بە تاشینی مووی سەر و کردنی نینۆک و لابردنی چڵک و پیسی لاشەیان کە بە ھۆی چوونە ناو ئیحرامەوە لەو چەند ڕۆژەدا لەسەر جەستەیان کۆبووبویەوە، با وەفا بکەن بەو کارانەی لەسەر خۆیان واجیب کردووە لە حەج و عومرە و ئاژەڵ سەر بڕین، وە با تەوافی ئیفازە - کە تەوافی ڕوکنە - بکەن بەدەوری ماڵە کۆنەکە، ئەو ماڵەی خوای گەورە ڕزگاری کرد لە دەستی ستەمکاران. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• حرمة البيت الحرام تقتضي الاحتياط من المعاصي فيه أكثر من غيره.
ڕێزی ماڵی خوا و کەعبەی پیرۆز، واپێویست دەکات مرۆڤی باوەڕدار زیاتر ئیحتیاط بکات لەوەی لەوێ بکەوێتە ناو گوناھ و تاوان کردنەوە. info

• بيت الله الحرام مهوى أفئدة المؤمنين في كل زمان ومكان.
ماڵی خوای گەورە کە حەرامکراوە تێیدا تاوان و گوناهـ ئەنجام بدرێت، جێگای سوکنایی دڵی باوەڕدارانە لە ھەموو کات و جێگایەکدا. info

• منافع الحج عائدة إلى الناس سواء الدنيوية أو الأخروية.
کەڵک و سوودەکانی حەج دەگەڕێتەوە بۆ خەڵکی، جا ئەو سوود و کەڵکانە ھی دونیا بن یان دواڕۆژ. info

• شكر النعم يقتضي العطف على الضعفاء.
سوپاس و شوکری ناز و نیعمەتەکان وادەخوازێت کە مرۆڤ سۆز و بەزەیی بێتەوە بە ھەژاران و نەداراندا. info