ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
19 : 22

۞ هَٰذَانِ خَصۡمَانِ ٱخۡتَصَمُواْ فِي رَبِّهِمۡۖ فَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ قُطِّعَتۡ لَهُمۡ ثِيَابٞ مِّن نَّارٖ يُصَبُّ مِن فَوۡقِ رُءُوسِهِمُ ٱلۡحَمِيمُ

ئەمانەی باسکران دوو دەستە و تاقمی دژ بە یەکن، لەسەر پەروەردگاریان مشتومڕ و دەمەقاڵێ کەوتە نێوانیانەوە ، کە ئایا کامیان لەسەر ھەق و ڕاستین، دەستە و تاقمی باوەڕداران، وە دەستە و تاقمی بێباوەڕان، دەستە و تاقمی بێباوەڕان لە ھەموو لایەکەوە ئاگر دەوری داون ، ھەروەک پۆشاک و جلوبەرگ ، چۆن مرۆڤ لەبەری دەکات و دەوری لاشە و جەستەی دەدات، وە ئاوی کوڵ بەکوڵیشیان لەسەرەوە بەسەردا دەکرێت. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• الهداية بيد الله يمنحها من يشاء من عباده.
ھیدایەت و ڕێنوێنی بە دەستی خوای گەورەیە، بە ویستی خۆی دەیبەخشێت بەھەر بەندەیەک لە بەندەکانی خۆی کە بیەوێت. info

• رقابة الله على كل شيء من أعمال عباده وأحوالهم.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر چاودێری خوای گەورە بەسەر کار و کردەوەو گوفتار و ئەحواڵی بەندەکانییەوە. info

• خضوع جميع المخلوقات لله قدرًا، وخضوع المؤمنين له طاعة.
ھەرچی بەدیھێنراوی خوای گەورە ھەیە بە قەدەری خۆی ملکەچ و فەرمانبەرداری ئەوە، وە باوەڕدارانیش بەتاعەت و گوێڕایەڵی خۆیان ملکەچی ئەون. info

• العذاب نازل بأهل الكفر والعصيان، والرحمة ثابتة لأهل الإيمان والطاعة.
سزای خوای گەورە دابەزیووە و چەسپاوە بۆ بێباوەڕان و سەرپێچیکەران، وە ڕەحمەت و میھرەبانیشی جێگیر و چەسپاوە بۆ باوەڕداران و گوێڕایەڵانی ئەو. info