ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
16 : 22

وَكَذَٰلِكَ أَنزَلۡنَٰهُ ءَايَٰتِۭ بَيِّنَٰتٖ وَأَنَّ ٱللَّهَ يَهۡدِي مَن يُرِيدُ

ھەروەکو چۆن نیشانە و بەڵگە ئاشکراکانمان بۆ ڕوونکردنەوە لەسەر زیندووبونەوەی دوای مردن، ھەر بەو شێوەیە ئایەتە ئاشکراکانی قورئانی پیرۆزمان ناردە خوارەوە بۆ موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم)، وە بێگومان خوای گەورە بەچاکە و فەزڵی خۆی ھەرکەسێکی ویست ڕێنومایی دەکات بۆ سەر ڕێگای ڕاست و ھیدایەتی دەدات. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• الهداية بيد الله يمنحها من يشاء من عباده.
ھیدایەت و ڕێنوێنی بە دەستی خوای گەورەیە، بە ویستی خۆی دەیبەخشێت بەھەر بەندەیەک لە بەندەکانی خۆی کە بیەوێت. info

• رقابة الله على كل شيء من أعمال عباده وأحوالهم.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر چاودێری خوای گەورە بەسەر کار و کردەوەو گوفتار و ئەحواڵی بەندەکانییەوە. info

• خضوع جميع المخلوقات لله قدرًا، وخضوع المؤمنين له طاعة.
ھەرچی بەدیھێنراوی خوای گەورە ھەیە بە قەدەری خۆی ملکەچ و فەرمانبەرداری ئەوە، وە باوەڕدارانیش بەتاعەت و گوێڕایەڵی خۆیان ملکەچی ئەون. info

• العذاب نازل بأهل الكفر والعصيان، والرحمة ثابتة لأهل الإيمان والطاعة.
سزای خوای گەورە دابەزیووە و چەسپاوە بۆ بێباوەڕان و سەرپێچیکەران، وە ڕەحمەت و میھرەبانیشی جێگیر و چەسپاوە بۆ باوەڕداران و گوێڕایەڵانی ئەو. info