ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ:close

external-link copy
73 : 22

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ضُرِبَ مَثَلٞ فَٱسۡتَمِعُواْ لَهُۥٓۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَن يَخۡلُقُواْ ذُبَابٗا وَلَوِ ٱجۡتَمَعُواْ لَهُۥۖ وَإِن يَسۡلُبۡهُمُ ٱلذُّبَابُ شَيۡـٔٗا لَّا يَسۡتَنقِذُوهُ مِنۡهُۚ ضَعُفَ ٱلطَّالِبُ وَٱلۡمَطۡلُوبُ

ئەی خەڵکینە ، نموونەیەک ھێنراوەتەوە ئێوەیش چاک گوێی بۆ بگرن و پەندی لێوەربگرن، بێگومان ئەو بتگەلەی جگە لە اللە ھاواریان بۆ دەبررێت و دەپەرسترێن ھەرگیز ناتوانن مێشێک چەند بچوکیشە بەدیبھێنن چونکە دەسەوسانن و ھیچیان لەدەست نایەت، ئەگەر ھەرچەند ھەمووشیان بۆی کۆببنەوە بۆ ئەوەی ئەو مێشە بەدیبھێنن ناتوانن بەدیبھێنن، وە ئەگەر مێشێک شتێکیشیان لێ بسێنێت لەو شتانەی بۆیان دانراوە وەک بۆن و ھاوشێوەکانی ناتوانن لێی بسێننەوە، جا لەبێ تواناییان لەبەدیھێنانی مێشێک یان لێسەندنەوەی شتێک لێیان ڕوون دەبێتەوە ئەو بتانە توانای شتی گەورەتریان نییە، ئیتر چۆن لەگەڵ ئەو ھەمووە بێ تواناییە لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن؟! ئەم داواکارە کەمەبەست لێی بتەکانن کە لە بری اللە دەپەرسترێن لاواز و بێدەسەڵاتن چونکە ئەوەی لێیان دەفڕێنرێت ناتوانن وەری بگرنەوە، وە لاوازو بێدەسەڵاتیشە ئەو مێشەی کە ئەو بتانە داوایان لێدەکەن فڕینراوەکەیان بۆ بگێڕنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
74 : 22

مَا قَدَرُواْ ٱللَّهَ حَقَّ قَدۡرِهِۦٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ

ئەو بێباوەڕانە وەک پێویست اللە تەعالا بە گەورە و بەرز و بڵند نەزانی، کاتێک لەگەڵ ئەودا ھەندێک لە مەخلوقاتەکانی ئەویان پەرست، بێگومان اللە تەعالا زۆر بەتوانا و بەدەسەڵاتە، بەشێک لەھێز و توانای ئەوەیە ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی لەناو ئەواندایە بەدیھێناوە، زۆر بەدەسەڵاتە و ھیچ شتێک بەسەریدا زاڵ نابێت، بەپێچەوانەی بتی بتپەرستەکانەوە کە زۆر لاواز و زەلیل و بێدەسەڵاتن ناتوانن ھیچ شتێک دروست بکەن و بەدیبھێنن. info
التفاسير:

external-link copy
75 : 22

ٱللَّهُ يَصۡطَفِي مِنَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ رُسُلٗا وَمِنَ ٱلنَّاسِۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعُۢ بَصِيرٞ

اللە (سبحانە وتعالی) لەناو فریشتەکاندا نێرراو ھەڵدەبژێرێت، ھەروەھا لەناو خەڵکیشدا پێغەمبەرانێک ھەڵدەبژێرێت، ھەندێک لەو فریشتانە ڕەوانەی لای پێغەمبەرەکان دەکات، وەک جوبرەئیل کە ڕەوانەی لای پێغەمبەرانی کردووە لە مرۆڤەكان ، وە پێغەمبەرانیشی ڕەوانەی لای خەڵکی کردووە بۆ ئەوەی پەیامی خۆی بەخەڵکی ڕابگەیەنن، بەدڵنیاییەوە اللە تەعالا بیسەری ئەوەیە بتپەرستەکان دەیڵێن لەبارەی پێغەمبەرەکانەوە، وە بینەری ئەو کەسانەیشە کەھەڵیبژاردوون بۆ پێغەمبەرایەتی. info
التفاسير:

external-link copy
76 : 22

يَعۡلَمُ مَا بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَمَا خَلۡفَهُمۡۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرۡجَعُ ٱلۡأُمُورُ

اللە تەعالا ئاگادار و زانایە بەوەی نێردراوەکانی له فریشتەکان وله خەڵکیش لەسەرین، پێش بەدیھێنان وپاش مردنیشیان، وە تەنھا ھەر بۆلای ئەویش دەگەڕێنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، وە بەندەکانی زیندوو دەکاتەوە بۆ ئەوەی پاداشتی ئەو کار وکردەوانەیان بداتەوە لەپێش خۆیانەوە ئەنجامیانداوە. info
التفاسير:

external-link copy
77 : 22

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱرۡكَعُواْ وَٱسۡجُدُواْۤ وَٱعۡبُدُواْ رَبَّكُمۡ وَٱفۡعَلُواْ ٱلۡخَيۡرَ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ۩

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا و بەپێی شەریعەتەکەی ئەو ھەڵسوکەوتتان کردووە، کڕنوش و سوژدە تەنھا بۆ اللە تەعالا ببەن لە نوێژەکانتاندا، وە کاری چاکە ئەنجام بدەن لە خێر و صەدەقە کردن و بەجێھێنانی صیلەی ڕەحم -پەیوەندی خزمایەتی-، بە ئومێدی ئەوەی سەرفرازی دواڕۆژ ببن و ڕزگار بن لەمەترسییەکانی ڕۆژی قیامەت. info
التفاسير:

external-link copy
78 : 22

وَجَٰهِدُواْ فِي ٱللَّهِ حَقَّ جِهَادِهِۦۚ هُوَ ٱجۡتَبَىٰكُمۡ وَمَا جَعَلَ عَلَيۡكُمۡ فِي ٱلدِّينِ مِنۡ حَرَجٖۚ مِّلَّةَ أَبِيكُمۡ إِبۡرَٰهِيمَۚ هُوَ سَمَّىٰكُمُ ٱلۡمُسۡلِمِينَ مِن قَبۡلُ وَفِي هَٰذَا لِيَكُونَ ٱلرَّسُولُ شَهِيدًا عَلَيۡكُمۡ وَتَكُونُواْ شُهَدَآءَ عَلَى ٱلنَّاسِۚ فَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُواْ ٱلزَّكَوٰةَ وَٱعۡتَصِمُواْ بِٱللَّهِ هُوَ مَوۡلَىٰكُمۡۖ فَنِعۡمَ ٱلۡمَوۡلَىٰ وَنِعۡمَ ٱلنَّصِيرُ

لەڕێگای اللە تەعالادا جیھاد بکەن و تێبکۆشن بە جیھاد و تێکۆشانێکی ڕاست و دروست لەبەر ڕەزامەندی ئەو، ھەر ئەو ئێوەی ھەڵبژاردووە بۆ ھەڵگرتنی ئاینەکەی خۆی، وە ئاینەکەیشی بۆ ئاسان کردوون و ھیچ ناڕەحەتی و گرانی و قورسییەکی تێدا نییە، ئەم ئوممەتە پاکە ئوممەتی باوکتان ئیبراھیمە (سەلامی خوای لێ بێت)، وە بەدڵنیاییەوە لە کتێب و پەڕاوە ئاسمانییەکانی پێشوو و قورئانیشدا ناوی ناون موسڵمان، تاوەکو پێغەمبەر ببێت بە شاھید بەسەرتانەوە ئەوەی فەرمانی پێکراوە پێتان بگەیەنێت پێی گەیاندوون، وە بۆ ئەوەیش ئێوە ببن بە شاھید بەسەر ئوممەتانی پێشووەوە کە پێغەمبەرەکانیان پەیامەکەی اللە تەعالایان پێگەیاندن، کەوابێت شوکر و سوپاسی اللە بکەن لەسەر ئەم نیعمەت و بەخششانەی، ئەویش بەجوانترین شێوە نوێژەکانتان ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵ و سامانتان دەربکەن، وە پەنا ببەن بۆ اللە تەعالا و پشتی پێ ببەستن لە ھەموو کاروبارێکتاندا، بێگومان ئەو باشترین پشتیوانە بۆ کەسانێک لە باوەڕداران ئەویان کردبێت بەپشت و پەنای خۆیان، وە باشترین یارمەتیدەریشە بۆ کەسانێک داوای یارمەتی و کۆمەکیان لەو کردبێت، کەوابێت پشتی پێ ببەستن بۆ ئەوەی پشتیوانتان بێت، وە داوای یارمەتی وسەرخستنی لێ بکەن بۆ ئەوەی یارمەتیتان بدات و سەرتان بخات. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• أهمية ضرب الأمثال لتوضيح المعاني، وهي طريقة تربوية جليلة.
گرنگی نموونە ھێنانەوە بۆ زیاتر ڕونکردنەوەی مانا و مەبەستەکان، بێگومان ئەو شێوازە شێوازێکی پەروەردەیی نایابە. info

• عجز الأصنام عن خلق الأدنى دليل على عجزها عن خلق غيره.
بێدەسەڵاتی بتەکان لە بەدیھێنانی بچوکترین شت بەڵگەیە لەسەر دەسەوسانی لە بەدیھێنانی شتی تریشدا. info

• الإشراك بالله سببه عدم تعظيم الله.
ھاوەڵدانان بۆ اللە تەعالا ھۆکارەکەی بەرز و بڵند ڕانەگرتنی ئەو زاتە پیرۆزەیە. info

• إثبات صفتي القوة والعزة لله، وأهمية أن يستحضر المؤمن معاني هذه الصفات.
جێگیرکردن و چەسپاندنی ھەردوو سیفەتی ھێز و دەسەڵات و عیززەت بۆ اللە تەعالا، وە گرنگیشە باوەڕدار ھەمیشە مانا و مەبەستی ئەم صیفەتە پیرۆزانە لەدڵ و دەروونیدا بەرز ڕابگرێت. info