ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
3 : 21

لَاهِيَةٗ قُلُوبُهُمۡۗ وَأَسَرُّواْ ٱلنَّجۡوَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ هَلۡ هَٰذَآ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُكُمۡۖ أَفَتَأۡتُونَ ٱلسِّحۡرَ وَأَنتُمۡ تُبۡصِرُونَ

گوێی بۆ دەگرن و دڵ و دەروونیان لێی بێ ئاگایە، ستەمکاران و ئەوانەی لەسنوور دەرچوون لە نێوان خۆیاندا بە چپە چپ دەڵێن: ئەم موحەممەدە (صلی للە علیە وسلم) کە بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەکات وەک ئێوە مرۆڤە و ھیچ تایبەتمەندییەکی زیاتری نییە؟! دەی ئایا ئێوە دەڕۆنە لای جادوو و جادوگەرێک لە کاتێکدا چاوتان ھەیە و دەبینن، ئەو وەک ئێوە مرۆڤە، وە ئەوەیشی ھێناویەتی لە جادوو زیاتر ھیچ شتێکی تر نییە. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• قُرْب القيامة مما يستوجب الاستعداد لها.
نزیک بوونەوەی ڕۆژی قیامەت مانای ئەوە دەگەیەنێت کە مرۆڤ خۆی بۆ ئامادە بکات. info

• انشغال القلوب باللهو يصرفها عن الحق.
سەرگەرمی دڵ و دەروون بە گاڵتە و گەپ و لاقرتێ دڵ لە یادی خوا و شوێن کەوتنی ھەق لادەدات. info

• إحاطة علم الله بما يصدر من عباده من قول أو فعل.
بەئاگابوونی خوای گەورە لەکار و کردەوە و گوفتاری بەندەکانی. info

• اختلاف المشركين في الموقف من النبي صلى الله عليه وسلم يدل على تخبطهم واضطرابهم.
ڕاجیایی بتپەرست و موشریکەکان و ھەڵوێستیان لە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) بەڵگەیە لەسەر ناجێگری و شپرزەیی ئەوان. info

• أن الله مع رسله والمؤمنين بالتأييد والعون على الأعداء.
بێگومان خوای گەورە بەسەرخستن و چاودێری کردن و یارمەتیدان لەگەڵ ئیمانداران و پێغەمبەرەکانیدایە. info

• القرآن شرف وعز لمن آمن به وعمل به.
قورئانی پیرۆز مایەی شکۆ و ڕێزە بۆ ئەو کەسانەی کە باوەڕی پێ دەھێنن و کار و کردەوەی پێ ئەکەن. info