ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
108 : 21

قُلۡ إِنَّمَا يُوحَىٰٓ إِلَيَّ أَنَّمَآ إِلَٰهُكُمۡ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞۖ فَهَلۡ أَنتُم مُّسۡلِمُونَ

- ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ: بێگومان من ھەر بۆیە نیگا و سروشم بۆ کراوە بۆ ئەوەی بڵێم: کە پەرستراوای بەھەقی ئێوە تەنھا ھەر خوایەکە کە ھیچ شەریک و ھاوەڵ و ھاوبەشێکی نییە، ئەویش زاتی (اللە تعالی) یە، ئایا ملکەچ دەبن و بڕیارەکەی خوای گەورە بەجێ دەھێنن، واتا: ملکەچ بن بۆ خوای گەورە بە باوەڕ ھێنان و تاعەت و گوێرایەڵی کردنی بڕیارەکانی. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• الصلاح سبب للتمكين في الأرض.
چاکەکاری و چاکسازی ھۆکاری مانەوە و جێگیربوونە لەسەر زەوی. info

• بعثة النبي صلى الله عليه وسلم وشرعه وسنته رحمة للعالمين.
ڕەوانەکردنی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) و شەریعەت و سوننەتەکانی مایەی ڕەحمەت و بەزەیی و میھرەبانییە بۆ تەواوی جیھانیان. info

• الرسول صلى الله عليه وسلم لا يعلم الغيب.
پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) غەیب نازانێت و ئاگاداری نھێنی و شاراوەکان نییە، جگە لە ئەوە نەبێت خوای گەورە خۆی ئاگاداری ئەکاتەوە لێی. info

• علم الله بما يصدر من عباده من قول.
خوای گەورە ئاگاداری ھەموو گوفتار و قسە و وتاری بەندەکانیەتی. info