ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
103 : 21

لَا يَحۡزُنُهُمُ ٱلۡفَزَعُ ٱلۡأَكۡبَرُ وَتَتَلَقَّىٰهُمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ هَٰذَا يَوۡمُكُمُ ٱلَّذِي كُنتُمۡ تُوعَدُونَ

ترسە گەورەکەی ئەو ڕۆژە ھیچ نایاترسێنێت کاتێک ئاگری دۆزەخ لە ھەموو لایەکەوە دەوری بێباوەڕانی داوە، فریشتەکانیش پیرۆزبایی و پێشوازیان لێدەکەن و پێیان دەڵێن: ئەمە ئەو ڕۆژەتانە کە لە دونیادا پەیمان و بەڵێنتان پێدرابوو، وە موژدەیان دەدرێتێ بەو ناز و نیعمەت و خۆشیانەی لە بەھەشتدا پێی دەگەن. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• الصلاح سبب للتمكين في الأرض.
چاکەکاری و چاکسازی ھۆکاری مانەوە و جێگیربوونە لەسەر زەوی. info

• بعثة النبي صلى الله عليه وسلم وشرعه وسنته رحمة للعالمين.
ڕەوانەکردنی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) و شەریعەت و سوننەتەکانی مایەی ڕەحمەت و بەزەیی و میھرەبانییە بۆ تەواوی جیھانیان. info

• الرسول صلى الله عليه وسلم لا يعلم الغيب.
پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) غەیب نازانێت و ئاگاداری نھێنی و شاراوەکان نییە، جگە لە ئەوە نەبێت خوای گەورە خۆی ئاگاداری ئەکاتەوە لێی. info

• علم الله بما يصدر من عباده من قول.
خوای گەورە ئاگاداری ھەموو گوفتار و قسە و وتاری بەندەکانیەتی. info