ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
107 : 17

قُلۡ ءَامِنُواْ بِهِۦٓ أَوۡ لَا تُؤۡمِنُوٓاْۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ مِن قَبۡلِهِۦٓ إِذَا يُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ يَخِرُّونَۤ لِلۡأَذۡقَانِۤ سُجَّدٗاۤ

- ئەی پێغەمبەری خوا - بەو بێباوەڕانە بڵێ: باوەڕ بھێنن بە قورئان، وە چاك بزانن ئەگەر ئێوە باوەڕ بھێنن ھیچ شتێک لە کەمال و تەواوی قورئان زیاد ناکات، یان ئەگەر باوەڕیشی پێ نەھێنن، ئەوە ھیچ شتێک لەو کەم ناکات، بێگومان ئەوانەی کتێب و پەرتووکە ئاسمانییەکانی پێشوویان خوێندوەتەوە، کە ڕاستی و ھەقیقەتی وەحی و پێغەمبەرایەتیان ناسیوە، کاتێک قورئان دەخوێنرێتەوە بەسەریاندا ئەوا بەچەناکە و ڕوودا دەکەونە سەر زەوی بۆ سوژدە بردن و شوکر و سوپاسی خوا کردن. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• أنزل الله القرآن متضمنًا الحق والعدل والشريعة والحكم الأمثل .
خوای گەورە قورئانی دابەزاندووە کە باس لەھەق و ڕاستی و دادگەری و شەریعەت و حوکمی نمونەیی و چیرۆک و بەسەرھاتی پێغەمبەران و ئوممەتانی پێشووتر دەکات. info

• جواز البكاء في الصلاة من خوف الله تعالى.
دروستە مرۆڤی باوەڕدار لەناو نوێژدا لەترسی خوای گەورە بگری. info

• الدعاء أو القراءة في الصلاة يكون بطريقة متوسطة بين الجهر والإسرار.
نزا و پاڕانەوە و قورئان خوێندن لەناو نوێژدا دەبێت بەشێوەیەکی مام ناوەند بێت لە نێوان دەنگی بەرز و نزم، یان لە نێوان بەئاشکرا خوێندن و بەنھێنی خوێندنیدا بێت. info

• القرآن الكريم قد اشتمل على كل عمل صالح موصل لما تستبشر به النفوس وتفرح به الأرواح.
بێگومان قورئانی پیرۆز ھەموو کار و کردەوەیەکی جوان و چاکی لە خۆی گرتووە کە دڵ و دەروون خۆش بکات و گیان و ڕۆحیش پێی ئاسوودە بێت. info