ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
104 : 17

وَقُلۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِۦ لِبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٱسۡكُنُواْ ٱلۡأَرۡضَ فَإِذَا جَآءَ وَعۡدُ ٱلۡأٓخِرَةِ جِئۡنَا بِكُمۡ لَفِيفٗا

دوای لەناوچونی فیرعەون و سەربازەکانی بە بەنی ئیسرائیلمان وت: لەسەر زەوی شام نیشتەجێ بن لە (بیت المقدس) کاتێکیش ڕۆژی قیامەت ھات ئەوسا ھەر ھەمووتان کۆ دەکەینەوە بۆ لێپرسینەوە لەکار و کردەوەکانتان. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• الله تعالى هو المنفرد بالهداية والإضلال، فمن يهده فهو المهتدي على الحقيقة، ومن يضلله ويخذله فلا هادي له.
(اللە تعالی) تەنھا خۆی بەڕەحم و میھرەبانی خۆی تەوفیقی خەڵکی دەدات بۆ ھیدایەت وەرگرتن، یان بەپێچەوانەوە بە دادگەری خۆی گومڕایان دەکات، ھیدایەتی ھەرکەسیدا، ئەوە بەڕاستی ھیدایەتدراوە، وە ھەرکەسیشی گومڕا و سەرلێشێواو و ڕیسوا کرد ھیچ کەسێک ناتوانێت ھیدایەتی بدات و ڕێنمونی بکات . info

• مأوى الكفار ومستقرهم ومقامهم جهنم، كلما سكنت نارها زادها الله نارًا تلتهب.
جێگا و مەئوای بێباوەڕان و شوێنی مانەوەیان ئاگری دۆزەخە، ھەرکاتێکیش گڕ و بڵێسەی کەم بوویەوە، جارێکی تر خوای گەورە ھەڵیدەگرسێنێتەوە و تاوی دەداتەوە. info

• وجوب الاعتصام بالله عند تهديد الطغاة والمُسْتَبدين.
ئەو کاتەی ملھوڕان و ستەمکاران ھەڕەشە لە باوەڕداران دەکەن، پێویستە باوەڕدارانیش لە بەرامبەردا دەست بگرن بە بیروباوەڕەکەیانەوە و تەنھا خوای گەورە بەپشت و پەنای خۆیان بزانن، وە داوای سەرکەوتن لەو بکەن. info

• الطغاة والمُسْتَبدون يلجؤون إلى استخدام السلطة والقوة عندما يواجهون أهل الحق؛ لأنهم لا يستطيعون مواجهتهم بالحجة والبيان.
ھەمیشە ملھوڕان و ستەمکاران لە ھەموو چەرخ و سەردەمێکدا ڕەوشتیان وابووە کاتێک لەگەڵ باوەڕداران ڕووبەڕوو دەبنەوە پەنا دەبەنە بەر بەکارھێنانی ھێز و دەسەڵاتی خۆیان، چونکە ئەوان ناتوانن بەبەڵگە و نیشانە ڕووبەڕووی باوەڕداران ببنەوە، بۆیە لە کۆتاییەوە کاتێک زانیان ھیچیان پێ نەماوە و دەدۆڕین پەنا دەبەنە بەر ھێز و ھەڕەشەکردن و ئازاردانی باوەڕداران، وەک ئەوەی فیرعەون کردی لەگەڵ موسا و شوێنکەوتوانی. info